Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا (لای راست) لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور لە کۆبوونەوەیەکدا لە ڤۆستۆچنی کۆزمۆدرۆم لە رووسیا لە 13ی ئەیلوولی 2023 تەوقە دەکەن. وێنە: ڤلادیمیر سمیرنۆڤ/فرانس پرێس

جیهان

کیم جۆنگ ئوون بۆ پووتین: "شانازی" بە پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوانمانەوە دەکەم

بژار زوبێر

بژار زوبێر

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ
کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور بە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای راگەیاندووە کە "شانازی" دەکات بەو پەیوەندییە بەهێزەی لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پیۆنگیانگ بووەتە یەکێک لە گەورەترین پاڵپشتیکارەکانی مۆسکۆ لە شەڕی دژی ئۆکراینادا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریای باکوور، کیم لە نامەیەکدا بۆ پووتین نووسیویەتی: "هەمیشە شانازی بەوەوە دەکەم کە لەگەڵ جەنابتان، سەرکردایەتیی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانمان دەکەین کە مێژوویەکی پڕ خەباتی هاوبەشیان هەیە و پێشبینیی داهاتوویەکی زۆر گەشتر بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان دەکەین."

کیم ئاماژەی بەوەش کردووە کە "باوەڕێکی پتەوی" هەیە بەوەی رووسیا لەژێر "سەرکردایەتییە ژیرانەکەی" پووتیندا زیاتر گەشە دەکات و بەرگری لە "یەکپارچەییی خاکی خۆی" دەکات.

پێشتریش لە رۆژی هەینی، پووتین بەبۆنەی ساڵیادی رزگاربوونی کۆریا لەژێر دەسەڵاتی ژاپۆن لە کۆتایی جەنگی دووەمی جیهانی، نامەیەکی بۆ کیم ناردبوو، کە تێیدا جەختی لەوە کردبووەوە پەیوەندییەکانی نێوانیان گەیشتووەتە "ئاستێکی بێپێشینە و باڵا لە هاوبەشیی ستراتیژیی هەمەلایەن."

سەرۆکی رووسیا گوتیشی: "وڵاتەکانمان هەردووکیان بەشێوەیەکی چالاک لە هەموو بوارەکاندا هاوکاریی یەکدی دەکەن و هەوڵی هاوبەشیش دەدەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا."

پاڵپشتیی سەربازیی کۆریای باکوور بۆ رووسیا

لەوەتەی رووسیا لە ساڵی 2022ـەوە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا، کۆریای باکوور بووەتە هاوپەیمانێکی سەرەکیی کرێملین و لە بەرامبەر وەرگرتنی سوودی ئابووری و تەکنەلۆژیای سەربازیدا، سەرباز و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی رووسیا دابین دەکات.

ئەم نامەگۆڕینەوەیە لە کاتێکدایە کە لەم مانگەدا، ئۆکراینا مۆسکۆی تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی مووشەکی بالیستیی کۆریای باکوور لە هێرشێکدا، کە بەهۆیەوە لانیکەم 9 ئۆکراینی کوژران و دەیانی دیکەش بریندار بوون.

هەروەها کیێڤ لەم دواییانەدا باسی لەوە کردبوو کە بڕیارە نزیکەی 50 هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە رووسیا جێگیر بپڕێن، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکی بۆ سەلماندنی ئەم قسەیە نەخستووەتەڕوو.

لەستەر ئەم بابەتەش، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا داوای لە کۆریای باشوور کرد، سیستمی بەرگریی ئاسمانییان پێبدات بۆ خۆپاراستن لە مووشەکەکانی رووسیا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی لە سیئۆلەوە وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە