Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەم وێنەیە لە 14ی ئابی 2026 لە لایەن فریاکەوتنی ئۆکرایناوە بڵاوکراوەتەوە کە نیشانی دەدات تیمەکانیان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرێکن لە شوێنێکی بۆردوومانکراو لە کراماتۆرکسی هەرێمی دۆنێتکس.

ئەم وێنەیە لە 14ی ئابی 2026 لە لایەن فریاکەوتنی ئۆکرایناوە بڵاوکراوەتەوە کە نیشانی دەدات تیمەکانیان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرێکن لە شوێنێکی بۆردوومانکراو لە کراماتۆرکسی هەرێمی دۆنێتکس.

جیهان

دوای هۆشداریی مووشەکی بالیستی، دەنگی چەندین تەقینەوە لە کیێڤ بیسترا

بژار زوبێر

بژار زوبێر

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، دەنگی چەندین تەقینەوە لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا بیسترا، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ هۆشداریی دەسەڵاتدارانی ئەو شارە سەبارەت بە هێرشێکی مووشەکی بالیستی بۆ سەر پایتەختەکە.

لە شەڕی دژی ئۆکراینا، رووسیا بەشێوەیەکی روو لە زیادبوون مووشەکی مەودا درێژ بەکاردەهێنێت، لە بەرامبەریشدا ئۆکراینا بە هێرشی درۆنی قوڵایی خاکی رووسیا دەکاتە ئامانج.

ئیدارەی سەربازیی پایتەختی ئۆکراینا لە پۆستێکدا لە تەلەگرام هۆشداری دا لە "هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کیێڤ بەهۆی هەڕەشەی مووشەکی بالیستییەوە" و نزیکەی کاژێر 2:00ـی بەرەبەیان بە کاتی ناوخۆ داوای لە دانیشتووان کرد روو لە پەناگەکان بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، ڤیتاڵی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ روودانی "تەقینەوە لە پایتەخت"ی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند کە شارەکە "لەژێر هێرشی مووشەکی بالیستیکیدایە."

کەمێک دواتر، کلیچکۆ و دامودەزگەکان رایانگەیاند، ئاگرێک لە باڵەخانەیەک لە ناوچەی ئۆبۆلۆنسکی لە کیێڤ کەوتووەتەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی رابگەیێنرێت.

لەم کاتەدا، رووسیاش سەرقاڵی بەرپەرچدانەوەی شەپۆلێکی نوێی درۆنەکانی ئۆکراینا بوو کە لە ئاسمانی پایتەختەکەی نزیک دەبوونەوە.

سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ، لە چەند پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی (ماکس)ـی پاڵپشتیکراو لەلایەن کرێمڵنەوە رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا نزیکەی 28 درۆنیان خستووەتە خوارەوە کە "بەرەو مۆسکۆ دەفڕین."

بە گوتەی بەرپرسانی ئۆکراینی، هێزەکانی ئۆکراینا لە رێگەی درۆنەکانیانەوە پاڵاوگەکانی نەوت و ژێرخانی سەربازیی رووسیا دەکەنە ئامانج، لە کاتێکدا مۆسکۆ هێرشەکانی لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا چڕتر دەکاتەوە و بەردەوامە لە ئاراستەکردنی شەپۆلی مووشەک بۆ سەر شارەکانی ئۆکراینا، لەنێویاندا کیێڤ، کە هەندێک جار بۆ ئەو مەبەستە مووشەکی بالیستیکیی کۆریای باکوور بەکاردەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە