Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەندێ لەو خشڵانەی لە بەردی ئاسمانی دروستکراون. وێنە: گۆنێل و مانتۆزرانی/ئارکەیۆل

هەندێ لەو خشڵانەی لە بەردی ئاسمانی دروستکراون. وێنە: گۆنێل و مانتۆزرانی/ئارکەیۆل

جیهان

توێژینەوەیەک: پاشاکانی یۆنانی کۆن بازن و ئەنگوستیلەیان لە "بەردی ئاسمانی" دروستکردووە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر16-08-2026
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

زۆرجار کاتێک باسی نەیزەک و بەردی ئاسمانی دەکرێت، مرۆڤ بیر لە لەناوچوون و کارەسات دەکاتەوە، بەڵام لە رابردوودا ئەم بەردانە دیارییەکی گەردوونیی زۆر گرانبەها بوون بۆ مرۆڤەکان، بەتایبەتی پێش ئەوەی مرۆڤایەتی فێری توانەوە و دروستکردنی ئاسن بێت.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری (Journal of Archaeological Science) بڵاوکراوەتەوە، پاشا و کەسایەتییە دیارەکانی یۆنانی کۆن، وەک شارستانیی مینۆس و مایسینییەکان کە لە داستانەکانی ئیلیادە و ئۆدیسەدا باسیان کراوە، ئەنگوستیلەی زۆر سەرنجڕاکێشیان لە ئاسنی نەیزەکەکان دروستکردووە بۆ ئەوەی هێز و دەسەڵاتی خۆیانی پێ نیشان بدەن.

بەکارهێنانی بەردی ئاسمانی لە مێژوودا

لەنێو مێژوودا، زۆر نەتەوە ئاسنی نەیزەکیان بۆ دروستکردنی کەرەستە، چەک و خشڵ بەکارهێناوە:

  • لە گرینلاند بۆ دروستکردنی ئامێری پاککردنەوە.
  • لە چین بۆ دروستکردنی تەور.
  • لە ئەمریکای کۆن بۆ دروستکردنی گەوهەر.
  • لە میسر بۆ دروستکردنی تەلیسم بۆ پاراستنی شوانەکان و حوشترەکانیان، هەروەها خەنجەرە بەناوبانگەکەی فیرعەون توت عەنخ ئاموون کە هێشتا جێگەی سەرسوڕمانی زانایانە.

بەڵام پێشتر وا دەزانرا کە یۆنانییەکان لە چاخی بڕۆنزیدا ئەم جۆرە ئاسنەیان بەکارنەهێنراوە. بۆیە تیمێک لە زانایان بڕیاریاندا بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن.

دۆزینەوە نوێیەکان چین؟

لە توێژینەوەیەکدا کە پێنج ساڵی خایاندووە، زانایان پشکنینی کیمیاییان بۆ زیاتر لە 100 پارچە شوێنەواری یۆنانی کۆن - لەوانە ئەنگوستیلە، بازنە و چەقۆ کردووە - کە مێژووەکەیان بۆ 3,800 تاوەکو 3,000 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

شوێنەوارە هەڵکۆڵدراوەکانی یۆنانی کۆن
ئەو 33 شوێنەوارەی پارچەکانیان لێ دەرهێنراوە و پشکنینیان بۆ کراوە؛ ژمارە سوورەکان ئاماژەن بۆ دۆزینەوەی ماددەی نیکل لەو پارچانەدا، کە دەسەلمێنێت لە ئاسنی نەیزەک دروستکراون / گۆنێل و مانتزۆرانی، 2026

لە پشکنینەکاندا کە لەرێگەی تیشکی ئێکسی پێشکەوتووەوە کراوە، دەرکەوتووە کە 13 لەو پارچە ئاسنانە ماددەی "نیکل"یان تێدایە، کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە لە ئاسنی نەیزەک دروستکراون.

کێ ئەم ئەنگوستیلانەی لەدەست کردووە؟

پارچە ئاسن و ئەنگوستیلە دۆزراوەکان
کۆمەڵێک لەو پارچە شوێنەوارییانەی پشکنینیان بۆ کراوە؛ ئەو پارچانەی بە خاڵی سوور دیاریکراون بە ئەگەری زۆرەوە لە ئاسنی نەیزەکەکان دروستکراون / گۆنێل و مانتزۆرانی، 2026

ئەوەی زۆر جێگەی سەرنجە، هەر 13 پارچەکە بریتین لە ئەنگوستیلەی شاهانە و گرانبەها کە بە زێڕ یان زیو رووپۆش کراون. هەروەها شوێنی مۆرکردنیشیان تێدایە کە پێدەچێت بۆ مۆری پاشایەتی بەکارهێندرابن.

زۆربەی ئەم ئەنگوستیلیانە لە گۆڕستانی پاشاکان و کەسایەتییە گەورەکان دۆزراونەتەوە. تەنانەت یەکێک لە ئەنگوستیلەکان هێشتا لە پەنجەی قەشەیەکی گەورەدا ماوەتەوە لەنێو گۆڕەکەیدا.

توێژەران دەڵێن: "ئەم دۆزینەوەیە وامان لێدەکات بڵێین کە ئەو ئەنگوستیلیانەی لە بەردی ئاسمان دروستکراون، هێمایەکی زۆر باوی دەسەڵات بوون لەنێو کەسایەتییە دیارەکان و چینی دەسەڵاتداری یۆنانی کۆندا."

ئەو بەردە ئاسمانییانەیان لە کوێ هێناوە؟

زانایان پێیانوایە یۆنانییەکان ئەو ئاسنە نەیزەکییەیان لە میسرەوە هاوردە کردووە. چونکە ژینگەی یۆنان بەهۆی شێ و دەریاوە وا دەکات نەیزەکەکان زوو شیببنەوە و لەناوبچن، بەڵام بیابانە وشکەکانی میسر زۆر گونجاون بۆ پاراستنی نەیزەکەکان و کەڵەکەبوونیان.

بۆچی ئەم مۆدێلە نەما؟

ئەم مۆدێلی "ئەنگوستیلەی بەردی ئاسمانی"ـە تاوەکو نزیکەی ساڵی 1200 پێش زایین بەردەوام بوو و دواتر نەما. زانایان دەڵێن، رەنگە هۆکارەکەی کەمبوونەوەی ئەو جۆرە ئاسنە بووبێت، یان تەنیا وەکو هەر مۆدێلێکی دیکە، کاتی خۆی تێپەڕاندبێت و باوی نەمابێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە