Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گومبەزی باڵەخانەی کاپیتۆل (کۆنگرێس) لەگەڵ ئاڵای ئەمریکا. وێنە: ئەندرێیا ئیزۆتی/شەتەرستۆک

گومبەزی باڵەخانەی کاپیتۆل (کۆنگرێس) لەگەڵ ئاڵای ئەمریکا. وێنە: ئەندرێیا ئیزۆتی/شەتەرستۆک

جیهان

راپۆرتێک: ستافی کۆنگرێس هێندە تەمبەڵ بوون بۆ نووسینی یاساکان ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنن

بژار زوبێر

بژار زوبێر

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

بەکارهێنانی بەرنامەکانی ژیریی دەستکرد خەریکە دەچێتە نێو هەموو پیشەیەکەوە. لە پارێزەرانەوە کە بەهۆی بەکارهێنانی کەیسی خەیاڵیی دروستکراو بە ژیریی دەستکرد ئابڕوویان دەچێت، تا دەگاتە کۆمپانیا گەورەکانی راوێژکاری کە راپۆرتی بێنێوەڕۆک دەردەکەن و تەنانەت مامۆستایانیش کە ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ پێداچوونەوە بەو ئەرکانەی قوتابیان هەر بە ژیریی دەستکرد نووسیویانە. ئەم تەکنەلۆجیایە لە هەموو شوێنێک بڵاوبووەتەوە.

تەنانەت ئەو کەسانەشی بەرپرسن لە دانانی یاسای نوێ بۆ رێکخستنی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد، خۆیان بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەم تەکنەلۆجیا پڕکەموکوڕییە بەکاردەهێنن. وەک رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردووەتەوە، بەکارهێنانی بەرنامەکانی وەکو چات جی پی تی (ChatGPT)، کلۆد (Claude) و گرۆک (Grok) لەنێو کۆنگرێسی ئەمریکادا بووەتە شتێکی زۆر ئاسایی و باو.

یەکێک لە نموونە هەرە دیارەکانی ئەم بابەتە، نووسینگەی ئانا پاولینا لوونا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بوو، کاتێک بە هەڵە وەڵامێکی بەرنامەی کلۆدیان کۆپی کردبوو و خستبوویانە نێو تۆماری فەرمیی (یاسای رێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانی). لەنێو بەڵگەنامە فەرمییەکەدا بەمشێوەیە نووسرابوو: "زیادکردنی هۆکارە تایبەتەکانی نموونە. هاوشێوەی H.R. 100 (کۆنگرێسی 118ـەمین). 11:25 بەیانی؟؟؟؟ کلۆد وەڵامی دایەوە:".

بەڵام بۆ لوونا، ئەمە بەشێکی ئاساییە لە کاری رۆژانە بۆ داڕشتنی پرۆژەیاسایەکی بەرگری لە کۆنگرێس. ئەو بە واشنتن پۆستی گوت: "زۆر لە ستافەکە چات جی پی تی، کلۆد و گرۆک بەکاردەهێنن. من خۆم گرۆک-م پێباشترە، بەڵام ستافەکەم حەزی لە کلۆدە." هەروەها گوتیشی: "من رەخنەی لێناگرم لەسەر ئەوە. هیچ شتێکی نایاسایی تێدا نییە کە ئەو پوختەیەک ئامادە بکات."

لەو بارەیەوە، پێگەی Futurismی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا دەڵێت، کارمەندانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەم ئامرازانە بەکاردەهێنن. "ئەمەش دۆخێکی نوێ و مەترسیدارە" کە دەکرێت ببێتە هۆی ئەوەی "رستەی بێمانا و زانیاریی خەیاڵیی نادروست" بخزێنە نێو گوتارەکانی کۆنگرێس، ئیمەیڵەکان و تەنانەت خودی یاساکانیشەوە — ئەگەر پێشتریش رووینەدابێت بەبێ ئەوەی کەس هەستی پێکردبێت.

وەک واشنتن پۆست ئاماژەی پێدەکات، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە هیچ چاودێرییەک لەسەر کۆنگرێس نییە. تاوەکو ئێستاش رووینەداوە کە کارمەندێک بە فەرمی سزابدرێت لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد یان پێشێلکردنی ئەو رێسا لاوازانەی دانراون.

هەرچەندە زۆر لە ئەندامان دانیان بەوەداناوە کە بۆ کاری گەڕان و لێکۆڵینەوە پرس بەم بەرنامانە دەکەن، بەڵام مەترسییە گەورەکە لەوەدایە کە یاریدەدەرەکان بێ چاودێرییەکی ئەوتۆ ئەم تەکنەلۆجیایە بەکاردەهێنن.

هەندێکیان، وەک سیدنی برووم، یاریدەدەری کلیۆ فیڵدز، ئەندام ئەنجوومەنی نوێنەران، بڕیاریان داوە یاسای تایبەت بەخۆیان دابنێن. برووم بە واشنتن پۆستی راگەیاندووە، بڕیاریداوە هرگیز ژیریی دەستکرد بۆ نووسینی بەڵگەنامەکان لە سفرەوە بەکارنەهێنێت؛ ئەمەش کارێکی ژیرانەیە کە لەو رێسایەوە ئیلهامی وەرگرتووە کە لە کاتی زانکۆدا فێری بووە. بەڵام خودی کۆنگرێس هیچ رێسایەکی لەو شێوەیەی نییە.

ئەمە نوێترین ئەنجامی هەوڵەکانی ئیدارەی ترەمپە بۆ ئەوەی سەرجەم جومگەکانی حکومەت بە هەر نرخێک بێت ژیریی دەستکرد بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە