Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کاروانێکی هێزە ئەمنییەکانی تاڵیبان لە کاتی بەشداری لە نمایشێکی سەربازیدا، بەبۆنەی یادکردنەوەی 5ـەمین ساڵیادی گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات وێنە: AP

کاروانێکی هێزە ئەمنییەکانی تاڵیبان لە کاتی بەشداری لە نمایشێکی سەربازیدا، بەبۆنەی یادکردنەوەی 5ـەمین ساڵیادی گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات وێنە: AP

جیهان

پێنج ساڵ بەسەر حوکمی تاڵیبان؛ ئەفغانستان لە لێواری داڕمان و جیهانیش بێدەنگە

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

پێنج ساڵ بەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کابوڵ و گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات تێدەپەڕێت. لەم ماوەیەدا ئەفغانستان بووەتە مەیدانی یەکێک لە قورسترین قەیرانە مرۆییەکان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە جیهاندا. وڵاتێک کە رۆژگارێک چەقی سیاسەتی دەرەوەی واشنتن بوو، ئێستا لەلایەن جیهانەوە فەرامۆش کراوە.


بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، ئەفغانستان کە پێشتر ئەمریکا 2.3 تریلیۆن دۆلاری تێدا خەرج کرد، ئێستا رووبەڕووی زنجیرەیەک قەیرانی دەستکرد و سروشتی بووەتەوە. نزیکەی 45%ـی دانیشتووانی وڵاتەکە پێویستیان بە هاوکاریی مرۆیی بەپەلە هەیە، بەڵام بەخشەرە نێودەوڵەتییەکان، بە ئەمریکاشەوە، بودجەی هاوکارییەکانیان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.

ئەفغانستان "دۆزەخی ژنانە"

جۆن سۆپکۆ، پشکنەری گشتیی پێشوو بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەفغانستان، سەبارەت بە دۆخی وڵاتەکە بە (سی ئێن ئێن)ـی راگەیاندووە: "ژیان لە ئەفغانستان بۆ ژنان وەک دۆزەخ وایە."

ئێستا ئەفغانستان تاکە وڵاتە لەسەر گۆی زەوی کە تێیدا کچان بۆیان نییە لە دوای پۆلی شەشی بنەڕەتییەوە بخوێنن. رێکخراوی یونسکۆ مەزەندە دەکات کە 2.4 ملیۆن کچ لە خوێندن بێبەشکراون. هەروەها بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، حەوت لە کۆی دە ژنی ئەو وڵاتە باری دەروونیی خۆیان بە "خراپ" یان "زۆر خراپ" وەسف دەکەن، ئەوەش بەهۆی ئەو گۆشەگیرییە توندەی بەسەریاندا سەپێنراوە.

مەحبووبە سیراج، چالاکڤانی نیشتەجێی کابوڵ دەڵێت: "هەموو مافەکانی ژنان زەوتکراون، ئەگەر کەسێکیش قسەی لێ بکات، بە هەڵە لەقەڵەم دەدرێت."

توندوتیژیی "یاسایی" و مەترسیی لەسەر منداڵان

لە مانگی ئاداری رابردوودا، تاڵیبان مەرسوومێکی دەرکرد کە تێیدا رێگە بە پیاوان دەدات لە هاوژینەکانیان بدەن، بەو مەرجەی "ئێسقانەکانیان نەشکێنن یان شوێنەواری برینی دیار لەسەر جەستەیان جێنەهێڵن." هەروەها تەمەنی یاسایی بۆ هاوسەرگیری (کە 16 ساڵ بوو) لادراوە، ئەمەش وایکردووە رێژەی هاوسەرگیریی منداڵان بە شێوەیەکی مەترسیدار بەرزببێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، رێکخراوی پاراستنی منداڵان (Save the Children) هۆشداری دەدات کە یەک لە کۆی دە منداڵی ئەفغانی بەدەست بەدخۆراکیی توندەوە دەناڵێنن. بەهۆی بڕینی بودجە نێودەوڵەتییەکانیش، نزیکەی 600 بنکەی تەندروستی لە وڵاتەکەدا داخراون.

نەوت و کانزاکان؛ چین و رووسیا لە کابوڵن

لە کاتێکدا ملیاران دۆلار لە یەدەگی بانکی ناوەندیی ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاوە بلۆککراوە، وڵاتانی دیکە خەریکی دروستکردنی پەیوەندین لەگەڵ تاڵیبان. رووسیا نوێنەرایەتیی ئەوانی قبووڵ کردووە و چینیش باڵیۆزی بۆ کابوڵ ناردووە. ئێستا کۆمپانیا چینییەکان دەستیان بەسەر کەرتی نەوت، مس و لیتیۆمی ئەفغانستاندا گرتووە و وەبەرهێنانی تێدا دەکەن.

سەبارەت بە ماددە بێهۆشکەرەکان، هەرچەندە چاندنی پۆپە (خەشخاش) بە رێژەی 95% دابەزیوە، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە ماددەی (کریستاڵ میس) شوێنی گرتووەتەوە و بێکاری و هەژاریش لە گوندەکاندا گەیشتووەتە لووتکە.

ئێستا و دوای پێنج ساڵ لە حوکمی دووبارەی تاڵیبان، ئەفغانستان وەک تاقیگەیەکی گەورەی نائومێدی ماوەتەوە، کە تێیدا برسێتی و سنووردارکردنی ئازادییەکان بوونەتە سیمای سەرەکیی ژیانی ملیۆنان مرۆڤ.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە