Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شازادەی جێنیشین ئەلویسی لیشتنشتاین

شازادەی جێنیشین ئەلویسی لیشتنشتاین

جیهان

لیشتنشتاین یاسای جێنشینی دەگۆڕێت و رێگە بە ژنان دەدات ببنە فەرمانڕەوا

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

16-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر16-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

لیشتنشتاین رایگەیاند یاساکانی جێنشینی شاهانەی گۆڕیوە، بۆ ئەوەی لەمەودوا رێگە بە ژنانیش بدرێت بچنە سەر تەختی پاشایەتی و ببنە فەرمانڕەوای وڵات.

ئەم بڕیارە لە رۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە بچووکەی نێوەڕاستی ئەورووپا راگەیێندرا، کە ژمارەی دانیشتووانی تەنیا 44 هەزار کەسە.

فەرمانڕەوای ئێستای لیشتنشتاین، شازادە هانس ئادەمی دووەمە، کە لە ساڵی 1989ـەوە لەسەر تەختە. گۆڕینی یاساکە کاریگەریی لەسەر میراتگرەکەی ئێستا، کە شازادە ئەلویسە نابێت، چونکە ئەو کوڕە گەورەیە و لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا زۆربەی ئەرکە فەرمییەکانی شاهانەی راپەڕاندووە.

خێزانی شاهانەی لیشتنشتاین لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد، "سیستمی جێنشینی لە قۆرخکاریی نێرینەوە دەگۆڕدرێت بۆ سیستمی رەها؛ ئەمەش بەو واتایەیە کە لە داهاتوودا یەکەم منداڵ، بەبێ گوێدانە رەگەزەکەی (کوڕ بێت یان کچ)، دەبێتە میراتگری تەخت و دواتر دەبێتە شازادەی لیشتنشتاین."

ئەم گۆڕانکارییە کاریگەریی لەسەر هێڵی جێنشینی ئێستا نابێت و تەنیا بەسەر نەوەکانی چوار منداڵەکەی شازادە ئەلویس و سۆفیی هاوژینی جێبەجێ دەکرێت.

شازادە ئەلویس لەبارەی بڕیارەکەوە گوتی: "بەو گۆڕانکارییە لە یاساکەدا، دەمانەوێت دڵنیا بین لەوەی کە لیشتنشتاین و خێزانی شاهانە لەلایەن ئەو کەسەوە سەرکردایەتی دەکرێن کە باشترین ئامادەکاریی بۆ ئەم بەرپرسیارێتییە کردووە."

لیشتنشتاین وڵاتێکی زۆر بچووکە و لە نێوان سویسرا و نەمسا هەڵکەوتووە. فەرمانڕەواکەی دەسەڵاتی سیاسیی فراوانی هەیە، بە پێچەوانەی زۆربەی پاشا و شازادەکانی دیکەی وڵاتانی ئەورووپا.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە