Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گرافیک: دیسکی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو

گرافیک: دیسکی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو

جیهان

ترەمپ لەناکاو مانۆڕە سەربازییەکانی ئەمریکا و کۆریای باشووری کەمکردەوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر17-08-2026
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ
 
تەنیا چەند کاژێرێک پێش دەستپێکردنیان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا قەبارەی مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان وڵاتەکەی و کۆریای باشوور کەمبکاتەوە.

ئەو مانۆڕانە کە بۆ خۆئامادەکردنە دژی هەر هێرشێکی کۆریای باکوور، ترەمپ بە کارێکی "نەگونجاو و دوژمنکارانە"ناویان دەبات.

ئەم بڕیارەی ترەمپ بەر لە دەستپێکردنی مانۆڕە ساڵانەی (قەڵخانی ئازادیی ئولچی) لە کۆریای باشوور دێت و نیشانی دەدات کە چۆن سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیە ئاڵنگاری بۆ هاوپەیمانییە سەربازییە مێژووییەکانی دروست بکات، هاوکات وەبیرهێنانەوەیەکیشە بۆ ئەو دانوستاندنانەی لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور هەیبوون.

دۆناڵد ترەمپ
"دڵخۆش نیم بەوەی ئەمریکا رازی بووە بەشداری لە مانۆڕی سەربازیی هاوبەشدا بکات لەگەڵ کۆریای باشوور."

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی، ترووس سۆشیاڵ، ڕەخنەی تووندی لەم مانۆڕانە گرت و رایگەیاند کە تێچوویان زۆرە و پەیامێکی تەواو نەگونجاو دەدەنە وڵاتێک کە هیچ هەڕەشەیەکی نەبووە.

دۆناڵد ترەمپ
"ئەم مانۆڕانە نەک تەنیا تێچوویان زۆرە، بەڵکو پەیامێکی تەواو نەگونجاو و دوژمنکارانەش دەدەن."

ترەمپ گوتیشی لەبەرئەوەی کات درەنگ بووە بۆ ئەوەی مانۆڕەکە بەتەواوی هەڵبوەشێنێتەوە، بۆیە فەرمانی بە پیت هێگسەس، وەزیری جەنگ کردووە کە بە شێوەیەکی بەرچاو مانۆڕەکە کەمبکاتەوە.

ئەم مانۆڕە سەربازییە بۆ ماوەی 11 رۆژ بەردەوام دەبێت و بەرنامەیەکی هاوینەی ئاساییە لەنێوان سوپای کۆریای باشوور و ئەمریکادا، بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە بکەن بۆ بەرگریکردن لە هەر هێرشێکی کۆریای باکووری خاوەن چەکی ئەتۆمی. مانۆڕەکە لە کاتێکدایە کە کۆریای باکوور و رووسیا زۆر لە یەکدی نزیک بوونەتەوە و پیۆنگیانگ پاڵپشتیی سەربازی داوەتە رووسیا بۆ شەڕی ئۆکراینا، لەوانەش ناردنی سەرباز.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەم بڕیارەی ترەمپ، وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور تەنیا ئەوەی راگەیاند کە مانۆڕەکان دەستیان پێکردووە و "وەک ئەوەی پێشتر راگەیێندراوە و پلانی بۆ دانراوە بەڕێوەدەچن."

ئەمریکا نزیکەی 28 هەزار و 500 سەربازی لە کۆریای باشوور هەیە بۆ پاراستنی ئەو وڵاتە لە مەترسییەکانی کۆریای باکوور. ئەمەش میراتی شەڕی کۆریایە لە ساڵانی 1950 بۆ 1953 کە بە ئاگربەست کۆتایی هات نەک بە رێککەوتنی ئاشتی.

ترەمپ پێشتریش نیشانیداوە کە گوێ بە تێکدانی پەیوەندییە مێژووییەکانی نادات، وەک چۆن رەخنەی تووندی لە هاوپەیمانەکانی ناتۆ گرتووە لە ئەورووپا، چونکە ئامادە نەبوون پاڵپشتیی جەنگەکەی بکەن دژی ئێران. لە پۆستەکەیدا، ترەمپ بەهەمان شێوە رەخنەی لە کۆریای باشووریش گرت.

پەیامی ترەمپ بۆ کۆریای باشوور
"پرسیارم لە سەرۆکی کۆریای باشوور کرد ئایا دەیانەوێت بێنە پاڵمان بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمیی ئێران، گوتیان: نەخێر سوپاس!"

بەڵام لیم ئیول-چول، شارەزای کاروباری کۆریای باکوور لە زانکۆی کیونگنام پێیوایە، کۆریای باکوور زۆر گرنگی بەم بڕیارەی ترەمپ نادات.

لیم ئیول-چول - شارەزای سیاسی
"کۆریای باکوور تەنیا ئەوکاتە بە شتێکی باشی دەزانێت کە تەواوی مانۆڕەکە هەڵبوەشێتەوە، نەک تەنیا کەمبکرێتەوە."

کۆریای باکوور ئەم مانگە دوو جار مووشەکی تاقیکردەوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئەم مانۆڕە سەربازییە.

بەهێزبوونی کۆریای باکوور و شەڕی درۆنەکان

شارەزایان دەڵێن، لەوەتەی ساڵی 2019ـەوە کە دانوستاندنەکانی نێوان ترەمپ و کیم جۆنگ ئوون شکستیان هێنا، کۆریای باکوور توانای ئەتۆمی و مووشەکیی خۆی زۆر فراوانتر کردووە. لەلایەکی دیکەشەوە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووسیا زۆر باش بووە و لە بەرامبەر ناردنی سەرباز و چەک بۆ رووسیا بۆ شەڕی ئۆکراینا، کۆریای باکوور هاوکاریی دارایی، خۆراک، وزە و تەکنەلۆجیای سەربازی لە مۆسکۆ وەرگرتووە. کیێڤ دەڵێت، بڕیارە تاوەکو 50 هەزار سەربازی کۆریای باکوور بچنە رووسیا بۆ شەڕکردن.

لەلایەکی دیکەوە، کۆلۆنێل رایان دۆناڵد، گوتەبێژی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور رایگەیاند، مانۆڕەکەی ئەمساڵ کە 18 هەزار سەربازی کۆریای باشوور و ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی تێیدا بەشدارن، بەتایبەتی گرنگی بە شەڕی درۆن، پەکخستنی سیستمی GPS و رۆڵی هێرشە سایبەرییەکان دەدات؛ ئەمەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو سەربازانەی کۆریای باکوورە کە لە شەڕی رووسیا و ئۆکراینادا ئەزموونیان پەیداکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە