Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دوای هێرشێکی ئیسرائیلە بۆ سەر یەکێکی تیمی فریاگوزاری نێودەوڵەتی. وێنە: ئێن بی سی نیوز

دوای هێرشێکی ئیسرائیلە بۆ سەر یەکێکی تیمی فریاگوزاری نێودەوڵەتی. وێنە: ئێن بی سی نیوز

جیهان

نەتەوە یەکگرتووەکان: پار 350 کارمەندی فریاگوزاری کوژران

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ 

نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی دووشەممە رایگەیاند، لە ساڵی 2025دا 350 کارمەندی فریاگوزاری لە سەرتاسەری جیهان کوژراون، کە زۆرینەیان لە غەززە و سوودان بوون. نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشکردنە سەر ئەوان بە کارێکی "قبووڵنەکراو" وەسف کرد.

هەرچەندە ئەم ئامارە کەمترە لە ساڵی 2024 کە تێیدا 377 کارمەند کوژرابوون، بەڵام هێشتا مەترسییەکان لە ئاستێکی بەرزدان. نووسینگەی رێکخستنی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیێندراوێکدا بە بۆنەی "رۆژی جیهانیی مرۆڤایەتی" ئەم ئامارانەی بڵاوکردەوە.

غەززە و سوودان؛ مەترسیدارترین شوێنەکان

بەپێی راپۆرتەکە، لە کەرتی غەززە 186 کارمەندی فریاگوزاری کوژراون، کە بۆ سێیەم ساڵە لەسەریەک وەک مەترسیدارترین شوێن بۆ کارمەندانی مرۆیی دەمێنێتەوە. دوای ئەویش سوودان دێت کە تێیدا 71 کارمەند گیانیان لەدەستداوە.

تۆم فلێچەر، جێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی گوتی: "لە ماوەی تەنیا سێ ساڵدا زیاتر لە هەزار کارمەندی فریاگوزاری کوژراون، ئەمە بە تەواوی قبووڵنەکراوە. دەبێت دەوڵەتەکان یاسا نێودەوڵەتییەکان پەیڕەو بکەن و هەموو ئامرازێک بۆ پاراستنی هاوکارەکانمان بەکاربهێنن. پێویستە سزای راستەقینە بۆ ئەوانە هەبێت کە یاساکان دەشکێنن."

ئامارەکانی ساڵی 2026 و مەترسیی درۆنەکان

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە سەرەتای ساڵی 2026ەوە تاوەکو ئێستا، 82 کارمەندی دیکەی فریاگوزاری کوژراون، 97 کەس بریندار بوون و 39 کەسیش رفێندراون.

نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیی خۆی لە زیادبوونی بەکارهێنانی "درۆنە سەربازییەکان" دەربڕی، کە بوونەتە هۆی کوشتارێکی زۆر. لە سوودان، درۆنە سەربازییەکان بەرپرس بوون لە 80٪ی گیانلەدەستدانی مەدەنییەکان لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بەتایبەت کاتێک بازاڕ و بنکە تەندروستییەکانیان پێکاوە. هەروەها ئاماژە بە زیانەکانی درۆن لە جەنگی رووسیا و ئۆکرانیاش کراوە.

فلێچەر لە کۆتاییدا گوتی: "درۆنە جەنگییەکان بوونەتە دەموچاوە نوێیەکەی مەترسییەکی کۆن: لەناوبردنی مەبەستدارانە یان بێباکانەی ژیانی مەدەنییەکان."

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە