Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مووشەکی تۆماهۆک لە ئاسمان. وێنە: Global Defense Insight

مووشەکی تۆماهۆک لە ئاسمان. وێنە: Global Defense Insight

جیهان

ئەمریکا بۆ پڕکردنەوەی جبەخانەکەی گرێبەستێکی گەورە بۆ کڕینی تۆماهۆک واژۆ دەکات

بژار زوبێر

بژار زوبێر

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ 

لە کاتێکدا راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن بەهۆی شەڕی ئێرانەوە چەک لە کۆگانی ئەمریکا کەم بووەتەوە، پێنتاگۆن گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ کۆمپانیای رەیسیۆن واژۆ کرد.

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا راگەیاند، گرێبەستێکی بە بڕی 22.9 ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای رەیسیۆن (Raytheon) واژۆ کردووە بۆ کڕینی مووشەکی تۆماهۆک.

هونگ کاو، سەرپەرشتیاری کاروباری هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند، ئەم گرێبەستە "بە شێوەیەکی بێپێشینە پرۆسەی رادەستکردنی مووشەکی تۆماهۆک بۆ جەنگاوەرەکانمان خێراتر دەکات."

کاو لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "گرنگترین شت ئەوەیە دڵنیابین لەوەی کە هێزە دەریایی و هاوبەشەکانمان ئەو هێزە کوشندەیان لەبەردەستدایە کە پێویستیانە بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژی و پاراستنی نیشتمان. وەزارەتەکەمان هەموو ئامرازە بەردەستەکان بەکاردەهێنێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئێستامان."

مانگی رابردوو، سەنتەری ستراتیژی و لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان (CSIS) لە راپۆرتێکی شیکاریدا ئاشکرای کرد، بەهۆی شەڕی ئێرانەوە، یەدەگی مووشەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت و تاد (THAAD)ـی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بوونەتەوە.

پێش دەستپێکردنی شەڕەکە لە کۆتایی مانگی شوباتدا، ئەمریکا خاوەنی زیاتر لە 2 هەزار و 300 مووشەکی پاتریۆت و زیاتر لە 450 مووشەکی تاد بوو — بەڵام بەپێی خەمڵاندنەکانی CSIS، لە ماوەی چەند مانگی شەڕەکەدا، ئەو ژمارەیە بۆ نیوە زیاتر کەمیکردووە.

سەرەتای ئەم مانگە، رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە کە لە یەکێک لە کۆبوونەوەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، داوای روونکردنەوەی لە پیت هێگسەس، وەزیری بەرگری کردووە سەبارەت بە پرسی کەمبوونەوەی تەقەمەنییەکان. بەڵام دواتر هەریەک لە ترەمپ و هێگسەس رەتیانکردەوە ئەمریکا رووبەڕووی کێشەی کەمبوونەوەی مووشەک بووبێتەوە.

مووشەکەکانی تۆماهۆک بەگشتی لە ژێردەریایی و کەشتییە جەنگییەکانەوە هەڵدەدرێن و دەتوانن مەودای زیاتر لە هەزار و 600 کیلۆمەتر ببڕن و ئامانجەکانیان بپێکن.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە