Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی مێزگردێک لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی قسە دەکات لە بالەخانەی نووسینگەی جێبجێکاری ئایزنهاوەر لە ژووری پەیماننامەی هیندی لە تەنیشت کۆشکی سپی لە 5ی ئابی 2026 لە واشنتن دی سی. وێنە: AP

جیهان

جەی دی ڤانس: گوشاری ئابووری بۆ سەر ئێران باشترین رێگەیە بۆ بردنەوەمان

بژار زوبێر

بژار زوبێر

20-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر20-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ • جیهان
پوختەی رووداوەکان
  • - جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا گوشاری ئابووری بۆ سەر ئێران بە کاریگەرترین ئامراز دەزانێت.
  • - ترەمپ بەڵێنی سەپاندنی "جەنگی ئابووری و گۆشەگیری لەسەر ئاستێکی بێ پێشینە" بەسەر تاراندا دەدات.
  • - عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت سزاکان شکست دەهێنن و ئێرانییەکان تووڕەتر دەکەن.
  • - وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هەڕەشەی سزادانی ئەو کۆمپانیا و وڵاتانە دەکات کە بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەن.

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، پلانی گوشاری ئابووریی دۆناڵد ترەمپ بۆسەر ئێران "کاریگەرترین ئامرازە" بۆ ئەوەی ئەمریکا بگاتە ئامانجەکانی.

لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز، ڤانس ئاماژەی بەوە کرد کە شەڕی ئەمریکا و ئێران ئێستا "پێی ناوەتە قۆناخێکی نوێ".

ڤانس جەختی کردەوە کە دەبێت گوشارە ئابوورییەکانی سەر ئێران بەردەوام بن و گوتیشی: "پێمان وایە ئەوە باشترین رێگەیە بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا هەموو ئامانجێکمان بەدەستبهێنین."

"بۆ هەمیشە رێگری لە تاران دەکەین لەوەی جارێکی دیکە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بدات"

ڤانس هەروەها رایگەیاند کە واشنتن هەوڵ دەدات "ئەو دۆخەی هەیە بگۆڕێ" و بۆ هەمیشە رێگری لە تاران بکات بۆ ئەوەی نەتوانێت جارێکی دیکە هەوڵیش بدات چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.

سەبارەت بە تەنگەی هورمز، جێگری سەرۆکی ئەمریکا روونیکردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا سەرکەوتوو بوون لە گواستنەوەی نەوت و گاز بەنێو ئەو رێڕەوە ئاوییەدا، بەڵام جەختیشی کردەوە کە "دەبێت بڕێکی زۆر زیاتر ببەینە دەرەوە."

وەڵامی تاران بۆ هەڕەشەکانی واشنتن

هەر رۆژی پێنجشەممە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تووندی وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکای لەبارەی زیادکردنی گوشارە ئابوورییەکان دایەوە رایگەیاند، ئەم جۆرە "سیاسەتە شکستخواردووانە" تەنیا ئێرانییەکان تووڕەتر دەکات و "شکستی زیاتریش دەهێنن."

ئەوەش چەند کاژێرێک دوای ئەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی "رێوشوێنی ئابووریی تووندی" دژی ئێران کرد و بەڵێنی "جەنگی ئابووری و گۆشەگیری لەسەر ئاستێکی بێ پێشینە" دا. ترەمپ وردەکاریی زیاتری نەدا کە بە چ رێگەیەک گوشارەکە دەکات.

"تیرۆری ئابووریی ئەمریکا هەڕەشەیە بۆسەر ئابووریی جیهان و سەروەریی نیشتمانیی وڵاتان"

عێراقچی لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند، ئامانجی ئەم هەڕەشانە، لادانی سەرنجی رای گشتیی ئەمریکایە لەسەر کێشە داراییەکانی نێوخۆی وڵاتەکەیان و ئاماژەی بەوەش کرد، "تیرۆری ئابووریی ئەمریکا هەڕەشەیە بۆسەر ئابووریی جیهان و سەروەریی نیشتمانیی وڵاتان."

هەڕەشەی سزای لاوەکی لە وڵاتانی کڕیاری نەوتی ئێران

لەلایەکی دیکەوە سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، ئێران رووبەڕووی "گەورەترین گۆشەگیریی ئابووریی رێکخراو لە مێژووی جیهان"دا دەبێتەوە.

"کاتی ئەوە هاتووە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بڕیار بدەن لە چ بەرەیەکدا دەبن"

لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی، بێسێنت هەڕەشەی سەپاندنی سزای لاوەکی بەسەر ئەو وڵات و کۆمپانیایانەدا کرد کە بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەن و گوتی، کاتی ئەوە هاتووە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بڕیار بدەن لە چ بەرەیەکدا دەبن. هەرچەندە ناوی نەهێنان، بەڵام چین و هیندستان گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانن.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە