Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: David Madison/Stone RF/Getty Images

وێنە: David Madison/Stone RF/Getty Images

جیهان

کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا هەزاران پەرتووک دەکڕن، هەڵیاندەوەشێننەوە و بۆ ژیریی دەستکرد بەکاریاندەهێنن

بژار زوبێر

بژار زوبێر

23-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر23-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ 

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی رۆژنامەڤانی، نهێنییەکی شۆکهێنەری ئاشکرا کردووە. کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆجیا بە نهێنی هەزاران پەرتووکی چاپکراو و دەگمەن دەکڕن، تەنیا بۆ ئەوەی پەڕەکانیان لێکبکەنەوە و بۆ راهێنانکردن بە ژیریی دەستکرد  بەکاریانبهێنن. 

ئەم نهێنییە چۆن ئاشکرا بوو؟

رۆژنامەڤانانی ماڵپەڕی 404 Media گومانیان کرد کە بۆچی لەم دواییانەدا کەسانێکی نەناسراو بە لێشاو و بەکۆمەڵ پەرتووکە دەگمەنەکان دەكڕن. بۆیە لەگەڵ پەرتووکفرۆشێک رێککەوتن و ئامێرێکی چاودێریی بچووکی کۆمپانیای ئەپڵ (AirTag)یان خستە نێو یەکێک لە پەرتووکەکانەوە کە بەشێک بوو لە داواکارییەکی گەورە بۆ کڕینی هەزار پەرتووک.

ئامێرە بچووکەکە بە چەندین ویلایەتی ئەمریکادا گەشتی کرد و لە کۆتاییدا لە کارگەیەکی زۆر پارێزراوی کۆمپانیای ئەمازۆن لە شاری لاس ڤێگاس وەستا.

لەو کارگەیەی ئەمازۆن چی روودەدات؟
لەوێدا بەشێکی تایبەت هەیە بە ناوی نهێنیی  VGT3. کاری ئەم بەشە ئەوەیە، بەرگی ئەو پەرتووکانەی دەکڕدرێن لێدەکاتەوە و پەڕپەڕیان دەکات، پاشان سەرجەم پەڕەکان سکان دەکات بۆ ئەوەی بیانکاتە کۆپییەکی دیجیتاڵی تاوەکو ژیریی دەستکرد بیخوێنێتەوە و لە کۆتاییشدا خودی پەرتووکە چاپکراو و رەسەنەکە لەنێودەبات.

بۆچی ئەمازۆن ئەم کارە دەکات؟
کۆمپانیاکانی ژیریی دەستکرد ئێستا زۆر پێویستیان بە "داتای پاک و باوەڕپێکراو" هەیە بۆ ئەوەی بەرنامەکانیانی پێ زیرەک بکەن. ئەوان بەتایبەتی بەدوای ئەو پەرتووکانەدا دەگەڕێن کە پێش ساڵی 2022 چاپکراون، چونکە دڵنیان کە ئەو پەرتووکانە بەرهەمی مێشکی مرۆڤن و هیچ شتێکیان لەرێگەی ژیریی دەستکردەوە نەنووسراوە.

کارەساتەکە لە کوێدایە؟
لەلایەکەوە، فرۆشیارانی پەرتووک زۆر نیگەرانن کاتێک دەبینن ئەو پەرتووکە دەگمەنانەی دەیانفرۆشن، لەبری ئەوەی بپارێزرێن، لەلایەن ئەمازۆنەوە دەدڕێندرێن و لەنێودەبرێن.

لەلایەکی دیکەشەوە، کێشەیەکی گەورەی یاسایی و ئەخلاقی دروستبووە؛ ئایا ئەمازۆن مافی ئەوەی هەیە ئەو پەرتووکانەی مافی لەبەرگرتنەوەیان پارێزراوە بیانکاتە دیجیتاڵی و بەکاریانبهێنێت؟ ئەمازۆنیش لە وەڵامدا دەڵێت، ئەوان پەرتووکەکان بەشێوەیەکی یاسایی دەکڕن و بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانیان بەکاریاندەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە