Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارگەیەک لە ئیمارات درۆنی بەرپەرچدەرەوە بۆ کۆمپانیای پاوەرەس بەرهەمدێنێت. وێنە: ئیسماعیل نار/ نیویۆرک تایمز

کارگەیەک لە ئیمارات درۆنی بەرپەرچدەرەوە بۆ کۆمپانیای پاوەرەس بەرهەمدێنێت. وێنە: ئیسماعیل نار/ نیویۆرک تایمز

جیهان

چۆن ئەمریکا لە ئیمارات درۆنی 5 هەزار دۆلاری دژی ئێران دروست دەکات؟

بژار زوبێر

بژار زوبێر

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر24-08-2026
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

 

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریدا باس لەوە دەکات کە چۆن ئەمریکا لە ئیمارات درۆنی پێنج هەزار دۆلاری دژی ئێران دروست دەکات.

راپۆرتەکە دەڵێت، لە کۆگایەکی بچووکی ئیمارات، کۆمەڵێک کرێکار کە زۆربەیان فلیپینی و چینین، رۆژانە 12 کاژێر کاردەکەن بۆ پێکەوەبەستنی پارچەکانی درۆنێکی نوێی ئەمریکی. ئەم درۆنانە لە رێگەی پرینتەری سێ رەهەندی (3D)یەوە دروست دەکرێن و دەتوانن بە خێرایی 320 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بفڕن و درۆنەکانی ئێران لە ئاسماندا بخەنە خوارەوە.

ئەم پرۆژەیە چییە و کێ خاوەنیەتی؟
ئەم کارگەیە مانگی رابردوو دەستی بەکارەکانی کردووە و سەر بە کۆمپانیایەکی نوێی ئەمریکییە بەناوی پاوەرەس (Powerus). ئامانجی کۆمپانیاکە ئەوەیە لەبری دروستکردنی چەک لە ئەمریکا و ناردنی بۆ وڵاتان، کە پرۆسەیەکی خاو، پڕبیڕۆکراسی و گرانبەهایە، بچێتە نێو وڵاتە هاوپەیمانەکانی ئەمریکاوە کە لەژێر هەڕەشەدان و لەوێ بە خێرایی چەکیان بۆ دروست بکات. ئێستا ئەم کۆمپانیایە مانگانە نزیکەی 3 هەزار درۆن بەرهەمدەهێنێت و دەیەوێت تاوەکو نێوەڕاستی ساڵی 2027 ئەو ژمارەیە بۆ 15 هەزار درۆن لە مانگێکدا بەرزبکاتەوە، ئەمە وەک نیویۆرک تایمز باسی دەکات.

بۆچی ئێستا لە ئیمارات ئەم کارە دەکرێت؟
بەهۆی شەڕی ئێرانەوە، ئیمارات زۆرترین هێرشی کراوەتە سەر. زیاتر لە 500 مووشەکی بالیستیکی و 2 هەزار و 200 درۆنی ئێرانی ئاراستەی ئەو وڵاتە کراون، کە بوونەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 15 کەس، برینداربوونی سەتان کەس، داخرانی پاڵاوگەیەکی نەوت و وێرانبوونی دوو سەنتەری داتای کۆمپانیای ئەمازۆن. بەهۆی ئەمەوە، کۆگای مووشەکەکانی ئەمریکا لە ئیمارات خەریکە بەتاڵ دەبن، بۆیە بەپەلە پێویستیان بە چەکی هەرزانترە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان.

تایبەتمەندییەکانی ئەم درۆنە نوێیە چین؟
ئەم درۆنە کە ناوی گاردین (Guardian)ـە، وەک مووشەکێکی بچووک کاردەکات و خۆی دەکێشێت بە درۆنە دژبەرەکاندا و لەنێویان دەبات:

زۆر هەرزانە
تەنیا 5 هەزار دۆلاری تێدەچێت. ئەمەش شۆڕشێکە لە بواری بەرگریدا، چونکە پێشتر ئیمارات ناچار بوو مووشەکی پاتریۆت (PAC-3) کە نرخی ملیۆنان دۆلارە، بەکاربهێنێت بۆ خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئێرانی لە جۆری شاهید کە تەنیا 40 هەزار دۆلارە.

دیزاینێکی ئۆکراینی
دیزاینەکەی لە ئۆکرایناوە وەرگیراوە، کە لەوێ بە سەرکەوتوویی دژی درۆنە شاهیدەکانی رووسیا بەکارهاتووە.

دروستکردنی زۆر ئاسانە
پارچەکانی وەک یاریی لێگۆ (Lego) بە یەکەوە دەلکێندرێن.

تەکنەلۆژیای سادە
ئەو مایکرۆچیپ و جی پی ئێسانەی (GPS) تێیدا بەکاردەهێندرێن، لە بازاڕەکاندا بە ئاسانی دەستدەکەون.

خاڵی لاوازی
ناتوانێت مووشەکی بالیستی بخاتە خوارەوە، بەڵکو تەنیا بۆ خستنەخوارەوەی درۆنی وەک شاهید دروستکراوە.

پەیوەندیی ئەم کۆمپانیایە بە ترەمپەوە چییە؟
نیویۆرک تایمز باس لەوە دەکات، کۆمپانیای پاوەرەس پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ خێزان و بازنەی نزیکی دۆناڵد ترەمپدا هەیە. بەمدواییانە، کۆمپانیاکە لکێندرا بە کۆمپانیایەکی یاریگەی گۆڵفەوە لە رێگەی کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانەوە کە هەردوو کوڕە گەورەکەی ترەمپ، دۆناڵد جونیۆر و ئێرێک، تێیدا پشکدار و راوێژکارن.

هەروەها، کیی کیلۆگ، راوێژکاری باڵای ترەمپ، چووەتە نێو دەستەی راوێژکارانی ئەم کۆمپانیایەوە. جگە لەوەش، لەم مانگەدا کۆمپانیاکە گرێبەستێکی بە بڕی 90 ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی درۆن بۆ هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بەدەستهێناوە. سەرەڕای ئەمانەش، بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە دەڵێن ئەوان گرنگی بە سیاسەت نادەن و تەنیا دەیانەوێت ژیانی خەڵک رزگار بکەن.

ئایا ئەمە بەسە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئێران؟
رۆژنامەکە لە زاری شارەزایانی سەربازییەوە دەڵێت، درۆنی گاردیەن زۆر باشە، بەڵام جێگرەوەی مووشەکە گەورە و گرانبەهاکان نییە، بەڵکو تەنیا یارمەتیدەرە. ستەیسی پێتیجۆن، شارەزای بەرگری هۆشداری دەدات کە ئێران خەریکە کۆگاکانی مووشەکی پڕ دەکاتەوە و رەنگە بەم زووانە درۆنی پێشکەوتووتری گێران-3ـی دەستبکەوێت، کە درۆنێکی شاهیدی رووسییە بە بزوێنەری جێت کاردەکات و خێراییەکەی زۆر زیاترە لە وەشانی پێشووی.

بەڵام ئێستا، ئەم ستراتیجییە نوێیەی دروستکردنی چەک لەنێوخۆی وڵاتانی هاوپەیماندا بووەتە جێگەی سەرنجی کۆمپانیا گەورەکانیش. تەنانەت کۆمپانیای لۆکهید مارتن، کە گەورەترین کۆمپانیای چەکسازییە لە جیهاندا، بڕیاریداوە لەمەودوا بە هەمان شێوە مووشەکی هەرزانتر لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا و لەنێو خاکی ئەورووپادا دروست بکات.


بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە