Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شێخ حیکمەت هەجەری، رێبەری باڵای دروزەکانی سووریا

شێخ حیکمەت هەجەری، رێبەری باڵای دروزەکانی سووریا

جیهان

شێخ حیکمەت هیجری: بەشێکین لە دەوڵەتی ئیسرائیل

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

25-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا25-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

شێخ حیکمەت هیجری، رێبەری باڵای دروزەکانی سووریا، لە لێدوانێکدا جەختی لە پەیوەندییە مێژوویی و ئایینییەکانی نێوان پێکهاتەی دروز و دەوڵەتی ئیسرائیل کردەوە و رایگەیاند، دروزەکان بەشێکی دانەبڕاون لە ئیسرائیل و چاوەڕوانی گۆڕانکاریی گەورە لە ناوچەکەدا دەکەن.

رۆژی سێشەممە، 25ی ئابی 2026، رێبەری باڵای دروزەکانی سووریا لە هەڤپەیڤینێکدا رایگەیاند، ئەوان لە رووی بیروباوەڕ و مێژووەوە لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل هاوبەشن و گوتی: "ئێمە وەک یەکتاپەرستان بەشێکین لە ئیسرائیل و لێی جیا نابینەوە؛ دەمانەوێ ئەم وڵاتە و ئەم بیرۆکەیە بپارێزین."

حیکمەت هیجری ئاماژەی بەوەش کرد، بونیاتنانی وڵاتان لە ناوچەکەدا پێویستە لەسەر بنەمای یەکگرتوویی مرۆیی بێت و گوتی، چاوەڕوانی ئەنجام و گۆڕانکاریی نوێن لە رۆژانی داهاتوودا کە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا، ئەورووپییەکان و ئەمریکییەکانەوە لە رێگەی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە ئاراستە دەکرێن.

رێبەری دروزەکانی سووریا (کە ناوەندی پێگەیان لە پارێزگای سوەیدای باشووری سووریایە) تیشکی خستە سەر پرسی سەقامگیریی ناوچەکە و گوتی، "پێش هەموو شتێک، ئێمە بایەخ بە سەقامگیریی ناوچەی باشان (سوەیدا دەگرێتەوە کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی دروزن) دەدەین، چونکە ئەم ناوچەیە دەبێتە بناخە و بنکەی سەرەکی بۆ بونیاتنانی سەقامگیری لەسەر ئاستی ناوچەیی."

لە کۆتایی قسەکانیدا حیکمەت هەجەری داوایەکی سیاسیی خستەڕوو و رایگەیاند، "کاتێک ناوچەی باشان جێگیر دەبێت، دەبێت مافی تەواوەتیی سەروەریی خۆی وەربگرێ و مافی ئەوەی هەبێت بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات."

کانوونی یەکەمی 2024، گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو کاتی سووریا دەسەڵاتی ئەسەدیان رووخاند و حکومەتێکیان پێکهێنا. دواتر، دیمەشق چەند جارێک هەوڵی دا ناوچەکانی پارێزگای سوەیدا کۆنترۆڵ بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. لەو کاتەیشەوە سوپای ئیسرائیل چەند جارێک بۆردوومانی هێزەکانی سووریای وەکو پاڵپشتییەک بۆ دروزەکان کردووە. 

بە گوێرەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ژمارەی دانیشتووانی سووریا 20 ملیۆن کەسە و 750 هەزاریان دروزن. 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە