Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

لە لافاوەکەی نیپاڵ 270 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1300 کەسیش بێسەروشوێنن

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

تیمەکانی فریاگوزارییەکان لە ناوچە وێرانبووەکانی سەر سنووری نیپاڵ و تبتدا بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە بەهۆی لافاوەکەی دوێنێوە بێسەروشوێنن، تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی لانیکەم 270 پشتڕاستکراوەتەوە.

رۆژی پێنجشەممە، 27ی ئابی 2026، پۆلیسی نیپاڵ رایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەرمی 270 کەسیان دۆزیوەتەوە، بەڵام 823 کەسی  بێسەروشوێنن کە 517یان گەشتیاری بیانین. لە دیوی چینیش، میدیا فەرمییەکان رایانگەیاند، لافاو و قوڕ لە بەندەری "گیرۆنگ" لە تبت بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس و بێسەروشوێنبوونی 558 کەسی دیکە، کە 260یان بیانیین.

"تسونامییەکی ناو وشکانی"

رووس گامبڵ، مێژوونووسی ژینگەیی لە زانکۆی لا ترۆبی ئوسترالیا، ئەم رووداوەی وەک تسونامییەکی ناو وشکانی وەسف کرد، کە بە درێژایی 170 کیلۆمەتر بەرەو باشووری نیپاڵ رۆیشتووە. لافاوەکە لە ناوچەی راسوا لە باکوورەوە دەستی پێکردووە و تاوەکو ناوچەی چیتوان لە باشووری سەر سنووری هیندستان رۆیشتووە.

بەپێی دەستەی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا، کارەساتەکە بەهۆی هەرەسهێنانی شاخە سەهۆڵینەکان بووە نەک بوومەلەرزە. هەرچەندە سەرەتا وەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پلە تۆمارکرا، بەڵام دواتر دەرکەوت بەهۆی هەرەسێکی گەورەی سەهۆڵ و بەرد بووە کە بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی وێرانکەری لافاو.

زیارەتکارانی هیندۆس لە ناو جەرگەی کارەساتەکەدا

سادگورۆ، رێبەری رۆحیی ناسراوی هیندستان رایگەیاند، سەدان زیارەتکاری هیندۆس کە لە زیارەتی کێوی کەیلاش لە تبت دەگەڕانەوە، لە خاڵە سنوورییەکاندا کەوتوونەتە ناو لافاوەکەوە. سادگورۆ لە ڤیدیۆیەکدا بە گریانەوە گوتی: "تەواوی گرووپەکە لەناو باڵەخانەیەکدا بوون، ئەمە رووداوێکی یەکجار ترسناک و نائاساییە."

تیمەکانی فریاگوزاری لە کێبڕکێدان لەگەڵ کاتدا، چونکە هێشتا مەترسیی لافاوی دووەم لە ئارادایە. شارەزایانی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی چیاکان هۆشداری دەدەن کە پاشماوە و داروپەردوویەکی زۆر رێڕەوی رووبارەکەیان لەسەر سنووری نیپاڵ و چین گرتووە و ئەگەری هەیە هەر ساتێک بێت بتەقێت و شەپۆلێکی دیکەی لافاو روو لە ناوچەکە بکات.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و مانگی سوور رایگەیاندووە، دەستیان کردووە بە ناردنی هاوکارییە فریاگوزارییەکان لەوانە بەتانی، پێداویستیی پزیشکی و کیسەی هەڵگرتنی تەرم بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە