Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کاتی پێشکێشکردنی وتارێکدا لە کاتی میوانداریکردنی چالاکییەک بە بۆنەی وەرزە ساڵانەکەی "گەڕانەوە بۆ قوتابخانە" بۆ تیشکخستنەسەر سیاسەتەکانی ئیدارەکەی لە کەرتی پەروەردەدا، لە باخچەی گوڵەکان (Rose Garden) لە کۆشکی سپی لە واشنتن، 24ی ئابی 2026. وێنە: جۆناسان ئێرنێست/رۆیتەرز

جیهان

ترەمپ رەخنە لە فۆکس نیووز دەگرێت: ئێران بۆ رێککەوتن لێمان "دەپاڕێتەوە"

بژار زوبێر

بژار زوبێر

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ بە تووندی رەخنەی لە راپۆرتێکی جۆناسان هەنت، پەیامنێری کەناڵی فۆکس نیووز گرت سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران و بە راپۆرتێکی "تەواو ناڕاست" ناوی برد.

ترەمپ لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی: "جۆناسان هەنت لە فۆکس نیووز هەواڵێکی تەواو ناڕاستی لەسەر کۆماری ئیسلامیی شکستخواردووی ئێران بڵاو کردووەتەوە. من نامەوێت کۆبوونەوەیان لەگەڵدا بکەم، ئەوان دەیانەوێت. لە راستیدا، ئەوان دەپاڕێنەوە بۆ ئەوەی رێککەوتن بکەن."

پەیامنێرەکەی فۆکس نیووز رۆژی چوارشەممە لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کردبوو، بەهۆی یارمەتیی چینەوە، پێناچێت ئابووری ئێران بە سزاکانی ئەمریکا بڕووخێت. 

ئەم قسانەی ترەمپ هاوتەریبە لەگەڵ لێدوانە ئاشکراکانی ئەم دواییەی، کە تێیدا چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەرپرسانی ئێران پەرۆشن بۆ دانوستاندن، لە کاتێکدا جەخت دەکاتەوە کە ئەمریکا هیچ پەلەی نییە بۆ کۆبوونەوە. لە چەند مانگی رابردوودا و لە سایەی گرژییە بەردەوامەکان، هێرشە سەربازییەکان و گفتوگۆ پچڕپچڕەکان لەسەر پرسەکانی وەک تەنگەی هورمز و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ترەمپ بە زمانێکی زۆر تووند باسی لە سەرکردایەتیی ئێران کردووە.

بریت بەیەر، پێشکەشکاری سەرەکیی سیاسیی کەناڵی فۆکس نیوز، پێشتر چەندین جار چاوپێکەوتنی لەگەڵ ترەمپ کردووە و سەرپەرشتیی رووماڵی پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات. جۆناسان هەنت-یش راپۆرتی لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە ئێران بۆ کەناڵەکە ئامادە کردووە، لەنێویاندا هەڵمەتی گوشارە ئابوورییەکان و وەڵامەکانی رژێمی ئێران.

ئەم پۆستەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە بە درێژایی ساڵی 2026، دیپلۆماسییەتی نێوان ئەمریکا و ئێران هەوراز و نشێوی زۆری بەخۆیەوە بینیوە؛ بە جۆرێک ترەمپ هەندێک جار ئامادەیی خۆی بۆ رێککەوتن بە مەرجی تووند نیشانداوە و هەندێک جاریش رایگەیاندووە کە رەنگە دانوستاندنەکان چیدیکە سوودیان نەمابێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە