Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

جیهان

ترەمپ دامەزراندنی (ئەکادیمیای بۆشایی ئاسمان)ـی ئەمریکای راگەیاند

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

28-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد28-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ دامەزراندنی (ئەکادیمیای بۆشایی ئاسمان)ـی راگەیاند. ئامانجی ئەم ناوەندە نوێیە راهێنانی کارمەندانی سەربازی و مەدەنییە بۆ ئەو کێبڕکێیەی ئەمریکا لەگەڵ چین لە بۆشایی ئاسماندا دەستیپێکردووە.


ترەمپ لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانیی (جۆنسن)ـی سەر بە ناسا لە شاری هیوستن لە ویلایەتی تێکساس گوتارێکی پێشکێشکرد و رایگەیاند، ئەم دامەزراوەیە هاوشێوەی ئەکادیمیای سەربازیی بەناوبانگی (وێست پۆینت) دەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی واژۆکردنی فەرمانی جێبەجێکردنی دامەزراندنی ئەکادیمیاکە گوتی: "بەهۆی گەشەی خێرای هێزی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا و کەرتی بازرگانیی بۆشایی ئاسمان، هەروەها فراوانبوونی خواستەکانمان بۆ گەیشتن بە مانگ و دوورتریش، روونە کە پێویستمان بە پەروەردەکردن و راهێنانی نەوەیەکی تەواو لە کارمەندانی سەربازی، ئەندازیاران و کارمەندانی مەدەنیی لێهاتوو دەبێت."

بەگوتەی ترەمپ، ئەم ئەکادیمیایە خزمەت بە هێزی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکا، ئاژانسی ناسا و کەرتی گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەکان دەکات؛ هەروەها باسی لەوەکرد کە "باشترین لێهاتووەکانی" وڵاتی تێدا مەشق پێدەکرێت و بڕوانامەیان پێدەبەخشرێت.

ترەمپ رۆڵی هێزی بۆشایی ئاسمان وەک شەشەمین لقی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی، لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا و ئێران بەرزنرخاند.

ئاژانسی ناسا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، ئەم فەرمانەی ترەمپ نوێترین هەنگاوە بۆ نیشاندانی پابەندیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ پاراستنی پێشەنگیی وڵات لە بۆشایی ئاسمان و بەرەوپێشبردنی "سەردەمی زێڕین"ـی گەڕان و داهێنانەکانی ناسا.

جێرد ئایزاکمان، بەڕێوەبەری ئاژانسی ناسا، ستایشی ئەم بڕیارەیکرد و وەک "هەنگاوێکی وەرچەرخێنەر بۆ پێگەیاندنی ئەندازیاران، زانایان، تەکنیککاران و تەنانەت ئاسمانگەڕان" ناویبرد.

ئایزاکمان گوتی: "لە ساڵانی داهاتوودا ئاسمانگەڕانی ناسا بۆ سەر رووی مانگ دەگەڕێنینەوە، بنکەیەک لەسەر مانگ دروستدەکەین، دەست بە بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی دەکەین، ئابووریی خولگەیی چالاکدەکەین و ئەرکی زانستی و دۆزینەوەی زیاتر دەستپێدەکەین."

لە چالاکییەکەدا ترەمپ "نیشانەی شانازیی بۆشایی ئاسمان"ـی کۆنگرێسی بەخشییە تیمی "ئارتێمیس 2"ـی ناسا، کە لە مانگی نیسانی رابردوودا بەدەوری مانگدا سووڕانەوە.

ئێستا بۆشایی ئاسمان بووەتە ناوچەیەکی ستراتیژی بۆ زلهێزانی جیهان لە بوارەکانی سەربازی و تەکنەلۆژیا. ئەمریکا لە کێبڕکێیەکی توونددایە لەگەڵ چین تاوەکو بەر لە ساڵی 2030، ئاسمانگەڕەکانی بنێرێتەوە سەر مانگ؛ ئەمەش دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 50 ساڵ بەسەر یەکەم گەشتی مرۆڤ بۆ سەر مانگ.

ترەمپ هەفتەی رابردوو بەڵێنیدا کە "سەردەمێکی زێڕین" بۆ بۆشایی ئاسمان دەستپێدەکات و مووشەکی زیاتر بەرەو مانگ و مەریخ رەوانەدەکەن.

سەرۆکی ئەمریکا گوتی، ناسا دەستی بە کارکردن کردووە لەسەر دروستکردنی یەکەم کەشتیی ئاسمانیی نێوان هەسارەکان کە بە وزەی ئەتۆمی کاردەکات؛ پێشبینیش دەکرێت لە ساڵی 2028ـدا بەرەو مەریخ رەوانە بکرێت.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکرد، ئەم کەشتییە دەبێتە یەکەمین پارچە لە کەشتیگەلێکی گەورەی ئەمریکی، تاوەکو گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان ببێتە کارێکی ئاسایی و رۆژانە.

ترەمپ پێشتریش لە کانوونی یەکەمی 2025ـدا فەرمانی "زامنکردنی باڵادەستیی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا" و لە 20ـی ئابی ئەمساڵیشدا یاداشتنامەیەکی نوێی بۆ "سیاسەتی نیشتمانیی گواستنەوەی بۆشایی ئاسمان" واژۆکردبوو.

فەرمانی زامنکردنی باڵادەستیی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا وەک وەڵامێک بوو بۆ پەرەپێدانی چەکە دژەمانگە دەستکردەکانی چین و رووسیا و تێیدا فەرمان بە هێزی بۆشایی ئاسمان کرا کە تواناکانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە خولگەی زەویدا بەهێزتربکات.

سەبارەت بە یاداشتنامەی سیاسەتی نیشتمانیی گواستنەوەی بۆشایی ئاسمان، جەخت لەسەر مۆدێرنکردنی مووشەکەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێی وەک "پاڵنەری ئەتۆمی" دەکاتەوە.



بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە