Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ناوچەیەکی زیانبەرکەوتوویی لافاوەکەی نیپاڵ. وێنە: راجیش کومار سینگ، ئەی پی

ناوچەیەکی زیانبەرکەوتوویی لافاوەکەی نیپاڵ. وێنە: راجیش کومار سینگ، ئەی پی

جیهان

ئاماری فەرمی: لە لافاوەکەی نیپاڵ و چین 2،400 کەس بێسەروشوێن بوون

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

29-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا29-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ 

تیمەکانی فریاگوزاری لە نیپاڵ و چین لە هەوڵێکی چڕدان بۆ دۆزینەوەی هەزاران کەس کە بێسەروشوێنن، ئەوەش دوای تێپەڕبوونی سێ رۆژ بەسەر لافاوێکی وێرانکەر ناوچەکانی هیمالایای گرتەوە و چەندین گوندی بە تەواوی راماڵی.

بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی بێسەروشوێنبووان بۆ زیاتر لە دوو هەزار و 400 کەس بەرزبووەتەوە. تیمەکانی فریاگوزاری رایانگەیاندووە، تاوەکو ئێستا تەرمی 586 کەسیان دۆزیوەتەوە، کە هەندێکیان لافاوەکە تاوەکو ناو خاکی هیندستانی بردوون.

بێسەروشوێنبوونی 933 کرێکاری کەرتی وزە

دەستەی رووبەڕووبوونەوەی کارەساتەکانی نیپاڵ رایگەیاند، ناوی 933 کرێکاری پڕۆژەکانی کارەبای ئاوی بۆ لیستی بێسەروشوێنبووان زیاد کراوە. ئەم لیستە پێشتر ناوی سەدان گەشتیار و زیارەتکاری تێدابوو کە بۆ سەر کێوی کەیلاش لە تبت گەشتیان کردبوو.

رێکخراوی خاچی سوور هۆشداری دەدات کە پاشماوەی دەروونی ئەم کارەساتە "یەکجار گەورەیە" و مەزەندە دەکرێت 93 هەزار کەس بەهۆیەوە زیانیان بەرکەوتبێت. تیمەکان لە کێبڕکێدان لەگەڵ کاتدا، چونکە لە ناوچە لێقەوماوەکاندا خواردن و ئاوی پاک بەرەو نەمان دەچێت.

مەترسیی نوێ و پەککەوتنی ئۆپەراسیۆنەکان

پڕۆسەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکاندا بەهۆی ترسی روودانی لافاوی نوێوە ئاڵۆز بووە. پۆلیسی نیپاڵ داوای لە هەموو تیمەکانی فریاگوزاری کردووە، "دەستبەجێ ناوچەکە چۆڵ بکەن" و بەرەو شوێنی سەلامەت بڕۆن، چونکە زانیارییان پێگەیشتووە کە بەنداوێکی ئاو لە دیوی تبت دووبارە تەقیوەتەوە.

لە دیوی چینیش، حکومەتی ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی لە ناوچەی گیرۆنگ بەهۆی مەترسیی لافاوەوە راگرت.

ئامارەکان بەپێی وڵاتان:

نیپاڵ: 579 کەس گیانیان لەدەستداوە و 924ی دیکەش بێسەروشووێن بوون (کە 517یان گەشتیاری بیانیین).

تبت (چین): حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 554 کەسی دیکەش ببێسەروشووێن بوون.

هیندستان: حەوت تەرم دۆزراونەتەوە لەو رووبارانەی لە نیپاڵەوە دەڕژێنە وڵاتەکەوە. 

ئەم کارەساتە سروشتییە بە یەکێک لە گەورەترین و کوشندەترین رووداوەکانی ناوچەی هیمالایا لە چەند ساڵی رابردوودا دادەنرێت، کە تێیدا تێکەڵەیەک لە هەرەسی سەهۆڵ، بەرد و قوڕ ژێرخانی ئابووری و ژیانی هەزاران مرۆڤی وێران کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە