Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژنێک سەیری وێنەی بێسەروشوێنبووان دەکات. وێنە: AFP

ژنێک سەیری وێنەی بێسەروشوێنبووان دەکات. وێنە: AFP

جیهان

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی نیپاڵ بۆ 797 کەس بەرزبووەوە

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە نیپاڵ رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوە وێرانکەرەکەی وڵاتەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 797 کەس بەرزبووەوە. هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی گەڕان بەدوای رزگاربوواندا، ئاماری بێسەروشوێنبووان لەسەر سنووری نێوان نیپاڵ و چین گەیشتووەتە زیاتر لە سێ هەزار کەس.


دوای ئەو کارەساتەی رۆژی چوارشەممە ناوچەی هیمالایای گرتەوە، تادێت قەبارەی زیانەکان زیاتر دەردەکەون. دەسەڵاتدارانی نیپاڵ و چین رایانگەیاندووە، بەگشتی سێ هەزار و 48 کەس بێسەروشوێنن.

نیپاڵ دەڵێ، دوو هەزار و 502 کەس بێسەروشوێنن، کە 592ـیان بیانین. لەلایەکی دیکەوە، تەلەڤیزیۆنی فەرمیی چین بڵاویکردەوە، لە هەرێمی تبت 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و 546 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن، کە 261 کەسیان بیانین.

پێدەچێت زیاتر لە 100 کرێکار لەنێو چەندین توونێلی وێستگەکانی کارەباوە گیریان خواردبێت. سوپای نیپاڵ لە رێگەی بۆرییەوە هەوای بۆ نێو یەکێک لە توونێلەکان لە وێستگەی کارەبای (تریشولی 3A) ناردووە، تیمەکانی فریاگوزاریش بە بەکارهێنانی تەقەمەنی و هەڵکۆڵین چوار کونیان بۆ چوونەخوارەوە کردووەتەوە بۆ رزگارکردنیان. 

ئەو کرێکارانە بەشێکن لەو 933 کرێکارە بێسەروشوێنەی پرۆژەکانی کارەبا کە لافاوەکە رایماڵین. ئێستا تیمە تایبەتەکانی هیندستان، چین و کۆریای باشووریش بەشداریی پرۆسەی رزگارکردنەکە دەکەن.

لە نزیک سنووری تبت، بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە دەریاچەیەکی نوێ دروستبووە، ئەمەش رێگری لە پرۆسەکانی فریاگوزاری و گواستنەوەی تیمەکان بۆ ناوچەی سەلامەتتر کردووە.

سەبارەت بە هۆکاری کارەساتەکە، دەستەی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) و شارەزایانی چین ئاماژە بەوە دەکەن، هەرەسی سەهۆڵبەندانێک لە قەدپاڵی باشووری لووتکەی لیرونگ لە نیپاڵ هۆکاری سەرەکی بووە. لەم بارەیەوە، سایمۆن ستیل، بەرپرسی کەشوهەوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا، ئەمە "بیرهێنانەوەیەکی وێرانکەرە بۆ ئەوەی بزانین ژینگەی ئەم چیایانە چەندە ناسکن."

شیشیر خانال، وەزیری دەرەوەی نیپاڵ رایگەیاند، تێچووی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە پێویستی بە "ملیاران دۆلار" دەبێت و داوای هاوکاریی نێودەوڵەتی کرد. خاچی سوور مەزەندە دەکات، نزیکەی 93 هەزار کەس بەهۆی کارەساتەکەوە زیانمەند بوون.

تاوەکو ئێستا چەندین وڵات و رێکخراو بەدەم داواکەی نیپاڵەوە چوون، لەوانە: ئەمریکا و کەنەدا هەریەکەیان 3.6 ملیۆن دۆلار هاوکاری دەنێرن. بەریتانیا 6.8 ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکێش دەکات. نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا پێکەوە نزیکەی 4.8 ملیۆن دۆلار دابین دەکەن. مالیزیا تیمێکی تایبەتی گەڕان (SMART) و ملیۆنێک دۆلار رەوانە دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە