Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تابلۆی بەردەم وەزارەتی بەرگریی ژاپۆن. وێنە: Mainichi

تابلۆی بەردەم وەزارەتی بەرگریی ژاپۆن. وێنە: Mainichi

جیهان

ژاپۆن خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەکات و گەراجەکانی ئۆتۆمبێل دەکاتە پەناگەی خۆپارێزی

سەرکەوت محەممەد عەلی

سەرکەوت محەممەد عەلی

30-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەرکەوت محەممەد عەلی
سەرکەوت محەممەد عەلی30-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ژاپۆن ئامادەکاری بۆ جەنگ دەکات و پلانی داناوە گەراجێکی گەورەی ئۆتۆمبێل لە تۆکیۆی پایتەخت بکاتە پەناگەی خۆپارێزی بۆ دانیشتووانەکەی.

یوریکۆ کۆیکی، پارێزگاری تۆکیۆ بە رۆژنامەی ژاپۆن تودەی گوتووە، ئامادەکردنی گەراجەکە وەک پەناگەیەک، لە ئەم ساڵدا دەستپێدەکات و تاوەکو مانگی ئازاری داهاتوو بەردەوام دەبێت.

پارێزگاری تۆکیۆ دەڵێت، گەراجی یاسۆ دیاریکراوە بۆ ئەوەی بکرێتە پەناگە، بەهۆی ئەوەی نزیکە لە وێستگەی تۆکیۆ کە بە دەروازەی شارەکە ناسراوە.

گەراجەکە یازدە مەتر لەژێر زەویدایە و رووبەرەکەی نزیکەی 13 هەزار مەتر چوارگۆشەیە.  

بەگوێرەی پارێزگاری تۆکیۆ، دەرگایەکی بەهێز بۆ گەراجەکە دروستدەکرێت کە بەرگەی تەقینەوەی بەهێز بگرێت، هەروەها رەفەی تایبەت بە پێداویستییە سەرەتاییەکان لەنێو گەراجەکەدا دروست دەکرێت.

پارێزگاری تۆکیۆ دەڵێت، تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی وڵاتانی دراوسێ هەڕەشەی جیدین، پێویستە سەلامەتیی گیانی دانیشتووانی تۆکیۆ و شارەکانی دیکەی ژاپۆن بپارێزرێت.

پێشتریش حکومەتی ناوەندیی ژاپۆن پلانێکی بۆ دروستکردنی پەناگەی خۆپارێزی لە ناوچەکانی باشووری وڵاتەکە راگەیاندبوو، ئەوەش بەهۆی گوشارە سەربازییەکانی چین بۆ سەر تایوان.

هەروەها لە رۆژئاوای وڵاتەکە پڕۆژەی دروستکردنی پەناگەکان دەستیپێکردووە و بڕیارە لە بەهاری ساڵی 2028 کۆتایی بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە