Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا. وێنە:AFP

سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا. وێنە:AFP

جیهان

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: دەمانەوێ ئێران بهێنینە سەر مێزی دانوستاندن

سەرکەوت محەممەد عەلی

سەرکەوت محەممەد عەلی

31-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەرکەوت محەممەد عەلی
سەرکەوت محەممەد عەلی31-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ


وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ئامانجیان لە سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران ناچارکردنی تارانە بۆ هاتنە سەر مێزی گفتوگۆ، نەوەک رووخانی رژێمی وڵاتەکە.


سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CNBCی ئاماژەی بەوەکرد، پێیان وایە سزا و گەمارۆ ئابوورییەکان ئێران ناچار دەکەن رێککەوتن بکات، چونکە وڵاتەکە بەدەست هەڵاوسان و دابەزینی بەهای دراوەکەیەوە دەناڵێنێت.

بە گوتەی بیسێنت، دۆخی خراپی ئابووریی ئێران سەرکردەکانی تارانی شۆک کردووە، "بەڵام ئەوان تەنیا گرنگی بە مانەوەی خۆیان و دەسەڵاتەکەیان دەدەن".

بیسێنت جەختی لەوە کردەوە، ئامانجیان ئەوەیە ئێران بهێننە سەر مێزی دانوستاندن، بەشێوەیەک دەستبەردانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ببێت و یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی لەنێو ببات، هەروەها پشتیوانییەکانی بۆ گرووپە بەکرێگیراوەکانی رابگرێت.

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەبارەی هەڵوێستی چین لەسەر دۆخی ئێران، گوتی واشتن و پەکین لەو بارەیەوە خاڵە هاوبەشەکانیان لە ناکۆکەکان زیاترە، چینیش نایەوێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت و تەنگەی هورمزیش داخرا بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە