Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بازاڕێکی ئەفغانستان

بازاڕێکی ئەفغانستان

جیهان

تاڵیبان بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان: وەرن وەبەرهێنان بکەن

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

31-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ31-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان پێشنیازێکی خستووەتە بەردەم کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ ئەوەی دەستیان بە سەرچاوە کانزاییە زەبەلاحەکانی ئەو وڵاتە بگات، ئەمەش وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ سووککردنی سزاکان و ئازادکردنی سەرمایە سڕکراوەکانی ئەفغانستان لەلایەن واشنتنەوە.

رۆژی دووشەممە، 31ی ئابی 2026، ئەمیر خان موتەقی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی تاڵیبان رایگەیاند، کابول پێشوازی لە وەبەرهێنانی ئەمریکا دەکات لە کەرتەکانی کانزا، ژێرخان، کشتوکاڵ و بازرگانیدا.

مەزەندە دەکرێت ئەفغانستان خاوەنی زیاتر لە یەک تریلیۆن دۆلار سامانی کانزایی بێت کە بە زۆری تاوەکو ئێستا دەستکاری نەکراون و دەرهێنراون، لەوانەش کانزاکانی وەکو مس، لیسیۆم، کۆباڵت و زێڕ.

ئەم دەسپێشخەرییەی تاڵیبان لە کاتێکدایە کە گرووپەکە هەوڵدەدات کۆتایی بە گۆشەگیرییە دیپلۆماسییەکانی بهێنێت، سەرەڕای ئەوەی بەهۆی سەپاندنی سنووردارکردنی تووند بەسەر مافەکانی ژنان و کچان، رووبەڕووی رەخنەی تووندی نێودەوڵەتی بووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوەکو ئێستا ئارەزوویەکی کەمی بۆ نزیکبوونەوە لەگەڵ تاڵیبان نیشان داوە؛ بەڵکو لە جیاتی ئەوە داوای گەڕاندنەوەی بنکەی ئاسمانیی باگرام دەکات بۆ ژێر دەستی ئەمریکا، کە ئەوەش داواکارییەکە تاڵیبان بە تووندی رەتی دەکاتەوە.

ئابی 2021 تاڵیبان سەرکەوتوو بوو لە رووخاندنی حکومەتی پێشووی وڵاتەکەی ئەمەش دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتەدا. هەمان ساڵ گرووپەکە حکومەتێکی نوێی پێکهێنا و تەنیا لەلایەن رووسیاوە دانیپێدانراوە. 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە