Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

رووداو سیستمی کارکردنی دەگۆڕێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

01-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ01-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

لە ئەمڕۆوە هاوکارانی رووداو لە کوردستان پشوویەکی زیاتریان دەبێت و لە کۆتایی هەفتەش دا بینەرانی رووداو پەخش و گریدێکی نوێ لە هەینی و شەممەدا دەبینن.  

تۆڕی میدیایی رووداو، لە هەنگاوێکی پێشەنگ و ستراتیژی دا بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی میدیای کوردستان، لە ئەمڕۆوە سیستمی کارکردنی خۆی گۆڕی و پشووی فەرمیی هەفتانەی بۆ سەرجەم کارمەندانی لە یەک رۆژەوە بۆ دوو رۆژ زیادکرد. 

ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ داڕشتنەوەی ناسنامەیەکی نوێ بۆ پەخشی کۆتایی هەفتە، ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالیتیی کار، رەخساندنی ژینگەیەکی لەبارتر بۆ داهێنان و گرنگیدانە بە ئاسوودەیی و ژیانی کۆمەڵایەتیی هاوکاران و ستافی رووداو.

حوسێن هیممەتی، بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی ئەم گۆڕانکارییەوە رایگەیاند: "کاری رووداو لەسەر چەند بنەمایەک دانراوە لەوانە هاوسەنگی لەنێوان خزمەتکردنی بینەر و بیسەر، پاراستنی بەرژەوەندیی دامەزراوەکە و دابینکردنی باشترین ژینگەی کار بۆ هاوکارانی رووداو. ئێمە باوەڕمان وایە کارمەندی ئاسوودە و خاوەن وزە، بەرهەمی باشتر و داهێنەرانەتری دەبێت".

ناسنامەی نوێی کۆتایی هەفتە: لە هەواڵی خێراوە بۆ شیکاریی قووڵ

گۆڕانکارییەکە تەنیا زیادکردنی رۆژێکی پشوو نییە، گۆڕانکارییەکی ستراتیژییە لە شێوازی پەخشی رووداو دا لە رۆژانی هەینی و شەممەدا. رووداو بە سوود وەرگرتن لە ستانداردەکانی کاری رۆژنامەڤانیی جیهان، ناسنامەیەکی تایبەت و جیاواز بە کۆتایی هەفتە دەبەخشێت.

لەمەودوا، رۆژانی هەینی و شەممە لە شاشەی رووداو، ریتمێکی جیاوازتر و نێوەڕۆکێکی قووڵتر دەبینن. وێڕای رووماڵی خێرا و وردی رووداوەکان، کاتێکی زیاتر بۆ شیکاریی قووڵ، هەڤپەیڤینی تایبەت لەگەڵ کەسایەتییەکان، دۆکیۆمێنتاریی بەهێز و پەخشکردنەوەی چەند بەرنامەیەک. ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو داتایانەیە کە دەریدەخەن رەفتاری بینەر لە کۆتایی هەفتەدا دەگۆڕێت و زیاتر بەدوای نێوەڕۆکی ئارامبەخش و شرۆڤەی ورددا دەگەڕێت.

پشووی دوو رۆژە مێژوویەکی جیهانی و کاریگەریی سەلمێندراو

بیرۆکەی پشووی دوو رۆژە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە سەدەیەک پێش ئێستا. یەکەم هەنگاو لە ساڵی 1908 لە کارگەیەکی رستن و چنین لە ئەمریکا نرا، بەڵام خاڵی وەرچەرخانی گەورە لە ساڵی 1926 بوو، کاتێک هێنری فۆرد، دامەزرێنەری کۆمپانیای فۆرد، بە فەرمی سیستمی 5 رۆژ کارکردن و 40 کاژێر لە هەفتەیەکدا راگەیاند. فۆرد بۆی دەرکەوت کە کرێکاران دوای دوو رۆژ پشووی تەواو، بەرهەمهێنانیان زۆر زیاتر دەبێت.

توێژینەوە هاوچەرخەکانیش ئەو راستییە پشتڕاست دەکەنەوە. جێبەجێکردنی سیستمی پشووی دوو رۆژە، دەتوانێت کارایی و بەرهەمهێنانی کارمەندان بە رێژەی 15% بۆ 20% بەرز بکاتەوە. هۆکارەکەش روونە: کەمبوونەوەی گوشاری دەروونی، زیادبوونی فۆکەس و کەمبوونەوەی هەڵەکردن.

وەڵامی ئاڵنگاریی میدیای 24 کاژێری

پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: چۆن دەزگایەکی میدیایی 24 کاژێری کە کارەکانی ناوەستێت، دەتوانێ پشووی دوو رۆژە بداتە کارمەندانی؟

وەڵامەکە لە سیستمی کارکردنی نوێی رووداودایە. ئەم هەنگاوە بە مانای وەستاندنی پەخش و خزمەتگوزارییەکان نایێت، بەڵکو بەڕێوەبردنێکی زیرەکانەی سەرچاوە مرۆییەکانە. لە رێگەی سیستمی "شیفت" و دانانی تیمی تایبەت بە کۆتایی هەفتە، رووداو بەردەوامیی کارەکانی مسۆگەر دەکات. هاوکات، تیمی تایبەت بۆ رووداوە بەپەلە و لەناکاوەکان لە ئامادەییدا دەبێت، بۆ ئەوەی لە هەر کاتێکدا پێویستبێ، رووماڵی راستەوخۆ بکات.

ئەم ستراتیژە نیشانی دەدات کە رووداو وەک دامەزراوەیەکی میدیایی پێشەنگ، نەک تەنیا لە گەیاندنی هەواڵ، بەڵکو لە بواری بەڕێوەبردن و کولتووری کاریشدا، هەنگاوی نوێ دەنێت و هەوڵدەدات هەمیشە دامەزراوەکانی دیکەی کوردستان بەرەو ستانداردە جیهانی و پرۆفێشناڵەکان پێشڕەوی بکات، هەروەک چۆن رۆژی 29ی ئایاری 2013ی کردە خاڵی وەرچەرخان لە کار و مێژووی میدیای کوردستان دا.

پیرۆزە لە هاوکارانم لە رووداو، بینەرانی بەڕێز ئێوەش لە کۆتایی هەفتەدا چەند سیمایەکی تازەو بەتوانا لە رووداو دا دەبینن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە