Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیسی نیویۆرک لە نزیک تایمز سکوێر، لەو شوێنەی پۆلیس تەقەی کرد و کەسێک کوژرا، 31ی ئابی 2026. وێنە: ئەنجڵا وەیس/AFP

ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیسی نیویۆرک لە نزیک تایمز سکوێر، لەو شوێنەی پۆلیس تەقەی کرد و کەسێک کوژرا، 31ی ئابی 2026. وێنە: ئەنجڵا وەیس/AFP

جیهان

لە تایمز سکوێری نیویۆرک دوو کەس کوژران

بژار زوبێر

بژار زوبێر

01-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر01-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

ژنێک لە تایمز سکوێری شاری نیویۆرک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر دوو کەس و یەکێکیانی کوشت، پۆلیسیش تەقەی لە هێرشکارەکە کرد و کوشتی.

زوهران مەمدانی، سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا کوژرانی هێرشکارەکە و کەسێکی دیکەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، بریندارێکی دیکە لە نەخۆشخانەیە و تەندروستیی جێگیرە.

جێسیکا تیش، فەرماندەی پۆلیسی نیویۆرک رایگەیاند، هێرشبەرەکە بە ناوی پامێلا سیسنێرۆس و تەمەنی  49 ساڵە و دانیشتووی ناوچەی کوینزی شارەکە بووە و پێشتر کێشەی دەروونی هەبووە.

بەگوتەی پۆلیس، سیسنێرۆس دوو چەقۆی لە جانتاکەی دەرهێناوە و بە رۆژی رووناک دەستی بە هەڕەشەکردن لە رێبواران کردووە.

دواتر لە پیاوێکی 68 ساڵە نزیک بووەتەوە و چەقۆی لە سکی داوە. 20 چرکە دواتر هێرشی کردووەتە سەر ژنێکی 32 ساڵە و لە سکی ئەویشی داوە، کە دواتر بەهۆی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.

ناسنامەی هەردوو قوربانییەکە تا ئاگادارکردنەوەی خێزانەکانیان ئاشکرا ناکرێت.

پۆلیس دەستبەجێ هاتووەتە سەر هێڵ و هەوڵیداوە هێرشبەرەکە رازی بکات چەقۆکان فڕێ بدات.

جێسیکا تیش دەڵێت: "پۆلیس بۆ ماوەی چوار خولەک لەگەڵ ژنەکە قسەیان کرد و چەند جارێک فەرمانیان پێکرد چەقۆکان فڕێ بدات، بەڵام رەتی کردەوە."

بە گوتەی کۆمیسیاری پۆلیسی نیویۆرک، لە کاتی رووبەڕووبوونەوەکەدا ژنەکە بە پۆلیسەکانی گوتووە: "هیچ شتێک فڕێ نادەم، پێم باشترە ئێوە بکوژم."

شایەتحاڵێک بە میدیای ناوخۆیی گوتووە، ژنەکە بە هەردوو دەستی چەقۆی هەڵگرتبوو و پۆلیس سەرەتا چەکی کارەبایی بەرامبەری بەکارهێنا، پێش ئەوەی بەرەو پۆلیسەکان هێرش بکات.

شایەتحاڵەکە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، گوتی: "دوو جار تەقەیان لێکرد."

پۆلیسی نیویۆرک پشتڕاستی کردەوە سەرەتا چەکی کارەبایی بەکارهێنراوە، بەڵام کاریگەری نەبووە و دواتر پۆلیس تەقەی لە ژنەکە کردووە.

جێسیکا تیش دەڵێت، پۆلیس پێیوایە هێرشەکە پەیوەندیی بە "تیرۆریزم"ەوە نییە.

کۆمیسیاری پۆلیسی نیویۆرک گوتی: "رووداوێکی زۆر مەترسیدار لە نێو جەرگەی تایمز سکوێر، چوارڕیانی جیهان، لە دروست  بوو."

تایمز سکوێر یەکێکە لە شوێنە هەرە قەرەباڵخ و پڕگەشتیارەکانی نیویۆرک و رۆژانە هەزاران دانیشتوو، گەشتیار، خێزان و کرێکار بەو ناوچەیەدا تێدەپەڕن.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە