Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاڵای ئەمریکا و چین

ئاڵای ئەمریکا و چین

جیهان

رکابەری ئەمریکا و چین لەسەر ژیریی دەستکرد گەیشتە میسر

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

02-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ02-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

رکابەری نێوان ئەمریکا و چین لە کەرتی تەکنۆلۆژیا گەیشتە وڵاتی میسر. ئەوەش دوای ئەوەی کۆمپانیای هواوی چین پێشنیازێکی پێشکەش بە حکومەتی میسر کردووە بۆ بونیاتنانی سەنتەری داتاکانی تایبەت بە ژیریی دەستکرد.

بەگوێرەی پێشنیازەکەی هواوی کە لە 26ی ئابی 2026 پێشکەشکراوە، کۆمپانیاکە ئامادەیی نیشانداوە 2,008 چیپی ژیریی دەستکرد لە جۆری (Ascend) بۆ میسر دابین بکات، کە 1,408 دانەیان لە نوێترین جۆری (Ascend 950)ـن و بۆ راهێنانی ژیریی دەستکرد بەکاردێن، لەگەڵ 600 چیپی دیکە کە لە بوارەکانی دیکەی ژیری دەستکرد بەکاردێن.

هواوی رایگەیاندووە دەتوانێت لە ماوەی 12 مانگدا پڕۆژەکە جێبەجێ بکات، کە بوارەکانی حکومی، سەربازی و سیستمی چاودێری دەگرێتەوە.

لە بەرامبەردا و دوای ئاشکرابوونی ئەم هەنگاوەی چین، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی (ئینڤیدیا، ئەی ئێم دی و مایکرۆسۆفت)ـەوە کردووە بۆ ئەوەی پێشنیازێکی رکابەرانەی ئەمریکی بۆ میسر ئامادە بکەن.

ئەم پەرەسەندنە تەنیا چەند رۆژێک پێش سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی شی جینپینگ، سەرۆکی چین بۆ قاهیرە دێت، کە بڕیارە رۆژی 8ی ئەیلوول دەستپێبکات و سێ رۆژ بخایەنێت؛ ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆکی چینە بۆ میسر لە دوای ساڵی 2016ـەوە.

کاتی پێشکەشکردنی ئەم پێشنیازانە، میسری کردووەتە چەقێکی نوێی کێبڕکێی جیهانی لە بواری ژیریی دەستکرددا. قاهیرە هەوڵدەدات سوود لە رکابەریی نێوان واشنتن و پەکین وەربگرێت بۆ ئەوەی ژێرخانی تەکنەلۆژی و تواناکانی لە بواری ژیریی دەستکرددا پەرەپێبدات.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە