Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ. سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

دۆناڵد ترەمپ. سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

جیهان

ترەمپ پێشنیاز دەکات ناوى تەنگەى هورمز بۆ "تەنگەى ترەمپ" بگۆڕدرێت

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

02-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد02-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی


رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا پێشنیاز دەکات ناوى (تەنگەى هورمز) بگۆڕدرێت بۆ (تەنگەى ترەمپ)، ئەوەش دواى ئەوەى رایگەیاند ئێستا ئەو رێڕۆ ئاوییە ستراتیژییە لەژێر کۆنترۆڵى ئەمریکادایە.


دۆناڵد ترەمپ رۆژی چوارشەممە، 2ى ئەیلوول لە پلاتفۆرمى ترووس سۆشیاڵ نووسی: "ئێستا کە تەنگەکە لەژێر کۆنترۆڵى ئەمریکادایە، چی دەڵێن، ناوى تەنگەى هورمز بگۆڕین بۆ تەنگەى ترەمپ؟"

سەرۆکى ئەمریکا بەراوردی رێڕەوەکەى لەگەڵ دۆخی وڵاتەکەى کرد و گوتی: "هاوشێوەى خودى ئەمریکا، ئەم رێڕەوە لە هەموو کاتێک جوانتر دەبێت."

 ئەم پێشنیازەى ترەمپ لە کاتێکدایە، هێزە دەریاییەکانى ئەمریکا گەمارۆیەکى تووندیان خستووەتە سەر ئاوەکانى ناوچەکە. فەرماندەیی ناوەندیى هێزەکانى ئەمریکاش (سێنتکۆم) جەختى کردووەتەوە لەوەى تاران چیدی کۆنتڕۆڵى هاتن و چوونى لەو رێڕەوەدا نەماوە.

تەنگەى هورمز یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانى جیهان کە بەر لە جەنگ رۆژانە نزیکەى 20٪ـى نەوتى خاوى جیهانى پێدا تێدەپەڕى. لە دەستپێکی جەنگى ئێرانەوە لە 28ى شوباتدا، ئەم تەنگەیە بووەتە چەقى ململانێیە ئابووری و سەربازییەکان. 

هەرچەندە لە مانگى حوزەیراندا یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەمریکا و ئێران واژۆ کرا، بەڵام لەسەر بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمز ناکۆکی لە نێوانیاندا دروست بوو. ئێران هێرشی کردە سەر چەند کەشتییەک کە ویستبوویان بەبێ پرسی ئێران بە تەنگەکەدا بڕۆن.  لە بەرامبەردا ئێران دەستی بە هێرشەکان بۆ سەر ئێران کردەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە