Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوتی ئەمریکا. (وێنە: Interesting Engineering)

کێڵگەیەکی نەوتی ئەمریکا. (وێنە: Interesting Engineering)

جیهان

توێژینەوەیەک: بە بەکارهێنانی دوانۆکسیدی کاربۆن 137 ملیار بەرمیل نەوتی قەتیسماوی ئەمریکا دەردەهێندرێت

بژار زوبێر

بژار زوبێر

03-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر03-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ 

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی هیوستن لە ئەمریکا، رێگەیەکی نوێی بۆ دەرهێنانی 137 ملیار بەرمیل نەوتی خاوی قەتیسماوی ئەو وڵاتە خستووەتەڕوو، کە تێیدا تەکنیکێکی تایبەت بە بەکارهێنانی گازی دوانۆکسیدی کاربۆن (CO2) بەکاردەهێندرێت.

توێژینەوەکە بەناوی "بوژاندنەوەی کێڵگە نەوتییە پڕەکان" لەلایەن چاڕڵز مەککۆنێڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری بەڕێوەبردنی کاربۆن لە زانکۆکە و ژیوەن لی، خوێندکاری دکتۆرا لە ئەندازیاریی نەوت ئامادە کراوە.

میکانیزمی کارکردنی ئەم تەکنیکە پشت بە تێکردنی گازی CO2 دەبەستێت بۆ نێو کێڵگە نەوتییە کۆنەکان. بەپێی راپۆرتەکە، کارلێکی گازەکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خەستیی نەوتەکە و ئاساییکردنەوەی پەستانی نێو کێڵگەکە؛ بەمەش پاڵ بە نەوتە قەتیسماوەکەوە دەنێت تاوەکو بە ئاسانی بەرەو بیرەکان بڕوات و لەوێوە دەربهێنرێت.

پرۆسەکە تەنیا بۆ دەرهێنانی نەوت نییە، بەڵکو دەبێتە هۆی هەڵگرتنی هەمیشەیی کاربۆن لە ژێر زەویدا، ئەمەش وا دەکات ئەو نەوتەی بەرهەمدێت کەمترین رێژەی کاربۆنی تێدابێت و بۆ بازاڕەکانی جیهان گونجاوتر بێت.

لەلایەکی دیکەوە، پێش دەستپێکردنی پرۆسەکە، کۆمپانیاکانی دەرهێنان رووبەڕووی چەند ئاستەنگێک دەبنەوە. کێڵگە کۆنەکان ژمارەیەکی زۆر بیری جێهێڵدراویان تێدایە، ئەگەر ئەو بیرانە بە شێوەیەکی توندوتۆڵ دانەخرێن و نۆژەن نەکرێنەوە، ئەوا بەهۆی بەرزیی پەستانەکەوە، گازەکە دزە دەکات و دەچێتە ناوچەکانی دیکەوە.

توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرکەوتنی ئەم پرۆژەیە تەنیا پەیوەندیی بە لایەنی تەکنیکییەوە نییە، بەڵکو پێویستی بە هەڵسەنگاندنی ئابووریی ورد هەیە. کۆمپانیاکان دەبێت تێچووی کڕینی ئامێرەکانی گرتنی کاربۆن و گواستنەوەی، لەگەڵ نرخی رۆژانەی نەوت لە بازاڕەکاندا بەراورد بکەن تاوەکو بزانن پرۆژەکە قازانجی دەبێت یان نا.

بەپێی زانیارییەکانی توێژینەوەکە، کێڵگە نەوتییەکانی ئەمریکا پێشتر نزیکەی 624 ملیار بەرمیل نەوتیان تێدابووە. دوای قۆناخەکانی یەکەمی دەرهێنان، هێشتا نزیکەی 434 ملیار بەرمیل نەوت لە ژێر زەویدا قەتیس ماوە. ئەم تەکنیکە نوێیە ئامانجییەتی 137 ملیار بەرمیل لەو نەوتە دەربهێنێت، کە زۆربەی ئەو بڕەش دەکەوێتە کێڵگەکانی ویلایەتی تێکساس و کەناراوەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە