Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا . وێنە:AFP

پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا . وێنە:AFP

جیهان

وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئەگەر ئێران تەقەمان لێبکات، تانکەرە نەوتەکانیان نوقم دەکەین

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

05-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد05-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا هۆشدارییەکی تووند دەداتە تاران و رایدەگەیێنێت، هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمریکا، بە تێکشکاندن و نوقمکردنی تانکەرە نەوتەکانی ئەو وڵاتە وەڵام دەدرێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026، وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند: "ئەوە زۆر سادەیە؛ ئەگەر ئێران تەقە لە کەشتییەکانی ئەمریکا بکات، ئێمە تانکەرە نەوتەکانیان تێکدەشکێنین و نوقمیان دەکەین. تەنیا ئەوەی پێویستە بیکەن ئەوەیە کە تەقە لە هێزی دەریایی ئەمریکا نەکەن."

هێگسەس ئاماژەی بەوەش کردووە کە "کەشتیگەلی تانکەرە نەوتەکانی ئێران بێ بەرگرین؛ ئێران نە هێزی دەریایی و نە هێزی ئاسمانیی هەیە. فڕۆکە، کەشتی و ژێردەریاییەکانی ئێمە دەتوانن لە هەموویان بدەن."

تێکشکاندنی سێ تانکەری نەوتی ئێران

ئەم لێدوانانەی وەزیری جەنگ دوای ئەوە دێن سوپای ئەمریکا رایگەیاند، لە وەڵامی هەوڵێکی هێرشی مووشەکی بۆ سەر کەشتییە جەنگییەکانیان، سێ تانکەری نەوتی ئێرانییان تێکشکاندووە. ئەمەش نوێترین پەرەسەندنی جەنگی نێوان هەردوولایە کە ماوەی شەش مانگە بەردەوامە.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، ئەو تانکەرانەیان کردووەتە ئامانج کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن. بەگوێرەی بەیاننامەکەی سێنتکۆم، تانکەری (ئێم تی داونی) لە کەناراوەکانی دوورگەی خارگ و تانکەری (ئێم تی ستارک 1) لە نزیک جاسک بە تەواوی لەکارخراون.

هەروەها هێزەکانی ئەمریکا تانکەرێکی دیکەی بەتاڵیان بە ناوی (ئێم تی کایڵۆ) لە دەریای عومان بە تەواوی تێکشکاندووە؛ ئەوەش دوای ئەوەی داوا لە تیمی کەشتییەکە کراوە جێی بهێڵن. سێنتکۆم ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا کڵپەی ئاگر و دووکەڵی چڕ لە کەشتییەکان بەرزدەبێتەوە.

براد کووپەر، فەرماندەی سێنتکۆم دوای هێرشەکان گوتی: "ئەگەر تەقە لە دوو کەشتیی ئێمە بکەن، ئێمە تێچوویەکی ئابووریی زۆر زیاترتان پێ دەناسێنین و سێ کەشتیی ئێوە لەناو دەبەین."

ئیدارەی ترەمپ هەوڵدەدات بایەخی ئەم ململانێیە کەم بکاتەوە، کە لە ناوخۆی ئەمریکا بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی نیوەی وەرز، ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە.

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەو بارەیەوە گوتی: "من ناوی نانێم جەنگ." دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش پشتگیریی ئەو قسانەی کرد و گوتی جەنگی ئێران بۆ ئەمریکا "شتێکی بچووک و بێ بایەخە" و بابەتێکی گەورە نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە، موحسین رەزایی، بەرپرسی ئەمنیی ئێران هۆشداری دابووە ئەمریکا کە وڵاتەکەی "ستراتیژییەکی نوێ"ـی گرتووەتەبەر کە "بنیادەکانی ئەمریکا دەهەژێنێت."

ململانێ لەسەر تەنگەی هورمز

واشنتن هەوڵەکانی بۆ گوشارخستنە سەر تاران زیاد کردووە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئێران گەمارۆی خستە سەر تەنگەی هورمز، کە پێشتر یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕی.

ترەمپ لە هەفتەکانی رابردوودا چەندین جار هەڕەشەی کردووە کە سەروەریی ئەمریکا بەسەر تەنگەکەدا دەسەپێنێت، تەنانەت نەخشەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە وەک "خاکێکی نوێی ئەمریکا" نیشانی دەدات.

ترەمپ دەڵێت، ئێستا کۆنترۆڵی ئێران بەسەر تەنگەی هورمزدا بە کردەیی نەماوە و ئاماژەی بەوەش کرد، رێڕەوی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی سووریاوە چالاکە و بارهەڵگرە زەبەلاحەکان نەوتی پێدا دەگوازنەوە.

واشنتن جەخت دەکاتەوە کە تاوەکو ئێران کۆتایی بە هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان نەهێنێت، هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ تاران دەستپێناکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم
جیهان23-10-2026

ترەمپ: ئاگاداری پلانی هێرشکردنە سەر ئێران لە دوو رۆژی داهاتوودا نیم

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
جیهان23-10-2026

نێچیرڤان بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی
جیهان23-10-2026

ئۆنسەیەک زێڕ بۆ خوار 4000 دۆلار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە