Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: (Nate Foong/Unsplash)لە رێگەی Science Alert

وێنە: (Nate Foong/Unsplash)لە رێگەی Science Alert

جیهان

زانایان هۆشداری دەدەن: تاوەکو ساڵی 2100 زیاتر لە 40%ـی رووبەری زەوی دەبێتە ناوچەی وشک و بێئاو

بژار زوبێر

بژار زوبێر

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر08-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ 

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی کە لە گۆڤاری Environmental Research Letters بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکات کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جیهان، ناوچە وشك و کەمئاوەکان لە فراوانبووندان و پێشبینی دەکرێ تاوەکو کۆتایی ئەم سەدەیە، زیاتر لە 40%ـی هەسارەی زەوی وشک و بێ ئاو بێت.

ناوچەی وشک چییە؟
بەو ناوچانە دەگوترێ کە کێشەی کەمیی ئاویان هەیە، واتە بڕی ئەو بارانەی لێیان دەبارێ زۆر کەمترە لەو ئاوەی بەهۆی گەرماوە دەبێتە هەڵم یان لەلایەن رووەکەکانەوە بەکاردەبردرێ. کاتێک ئەم ناوچانە فراوان دەبن، درەختەکان بەرگە ناگرن و لەنێودەچن، خاکەکەیان دەبێتە بیابان و کێشەی بێئاوی سەرهەڵدەدات.

دۆخی ئێستا و داهاتوو چۆن دەبێت؟

•ئێستا: نزیکەی 38.5%ـی خاکی زەوی (بێ جەمسەری باشوور) لەو ناوچە کەمئاوانەیە.

•لە داهاتوودا (ساڵانی 2071 تاوەکو 2100): ئەم رێژەیە بەرز دەبێتەوە بۆ 40.3%.

رەنگە ئەم زیادبوونە بە ژمارە کەم دەربکەوێ، بەڵام لە راستیدا رووبەرێکی یەکجار گەورەیە، واتە 2  ملیۆن و 370 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی دەبێتە وشکەڵات، کە ئەمەش هاوتایە لەگەڵ تەواوی رووبەری وڵاتێکی وەک جەزائیر، یان نزیکەی یەک لەسەر سێی هەموو کیشوەری ئوسترالیا.

سوپرایزێکی سەیر لەبارەی گازی دوانۆکسیدی کاربۆن 
زانایان لەم توێژینەوەیەدا خاڵێکی سەیر و چاوەڕواننەکراویان دۆزیوەتەوە:

گازی دوانۆکسیدی کاربۆن کە هۆکاری سەرەکیی گەرمبوونی زەوییە، لە هەمان کاتدا خێرایی وشکبوونی زەوی کەمێک هێواش کردووەتەوە!

چۆن؟ کاتێک ئەم گازە لە هەوادا زۆر دەبێت، کونیلە و کەلێنە وردەکانی سەر گەڵای رووەکەکان کەمێک دادەخرێن، ئەمەش وا دەکات رووەکەکە ئاوی کەمتر لەدەست بدات و کەمتر تینووی بێت. پێشتر زانایان ئەمەیان نەدەزانی، بۆیە توێژینەوە کۆنەکان دەیانگوت رەنگە 56%ـی زەوی وشک ببێت.

کام وڵاتانە زیاتر مەترسییان لەسەرە؟
بەپێی توێژینەوەکە:
1.ئوسترالیا: زۆرترین گۆڕانکاری و وشکبوونی بەسەردادێت.

2.بەرازیل: زیانێکی زۆری پێدەگات.

3.بەشێکی زۆر لە کیشوەری ئەفریقیا.

مەترسییەکە لە چیدایە؟
ئەگەر ئەم ناوچە کەمئاو و بیابانییانە بەردەوام بن لە پەلهاویشتن بۆ ئەو شوێنانەی پێشتر سەوز و ئاوەدان بوون، کێشەی کەمئاوی لە سەرتاسەری جیهان تووندتر دەبێت، کەرتی کشتوکاڵ پاشەکشە دەکات و دابینکردنی خۆراک بۆ مرۆڤایەتی رووبەڕووی قەیرانێکی گەورە دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە