Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا. وێنە: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا. وێنە: AFP

جیهان

رووسیا: پووتین و ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە راشکاوی قسەیان کرد

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

08-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر08-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

یاریدەدەرێکی کرێملین رایگەیاند، ڤلادیمیر پووتین و دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی "زۆر راشکاو"ـیان هەبووە و تێیدا دۆخی بەرەکانی جەنگ و داهاتووی ئۆکراینایان تاووتوێ کردووە.

رۆژی سێشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2026، یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری کرێملین بە رۆژنامەڤانانی گوت، "پووتین و ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی یەک کاژێرییان هەبووە و تێیدا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کردووە لەسەر ئەنجامی سەردانی شاندەکەی ئەمریکا بۆ مۆسکۆ و کیێڤ." ئەم پەیوەندییە دوای ئەوە دێت کە ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، نێردەکانی ترەمپ، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا سەردانی رووسیا و ئۆکراینایان کردبوو.

ئوشاکۆڤ ئاماژەی بەوەش کرد کە پووتین هەڵسەنگاندنێکی وردی بۆ بارودۆخی بەرەکانی جەنگ بۆ ترەمپ خستووەتە روو و پێی گوتووە کە "ئەمریکییەکان دەتوانن بە شێوەیەکی واقیعی چی بکەن بۆ ئەوەی بە خێرایی کۆتایی بە شەڕەکە بهێندرێت،" بەڵام وردەکاریی زیاتری لەو بارەیەوە نەدرکاند. مۆسکۆ تاوەکو ئێستا سوورە لەسەر مەرجەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، لەوانە کشانەوەی ئۆکراینا لەو ناوچانەی کە رووسیا دەستی بەسەردا گرتوون.

"هیچ پلانێکی دووژمنکارانەمان بەرامبەر ئەورووپا نییە"

سەبارەت بە نیگەرانییەکانی وڵاتانی ئەورووپا، پووتین بە ترەمپی راگەیاندووە کە رووسیا "هیچ پلانێکی دووژمنکارانەی" بەرامبەر بە وڵاتانی ئەورووپی نییە. ئوشاکۆڤ ئەو دەنگۆیانەی بە "ئەفسانە" ناوبرد کە دەڵێن رووسیا مەترسییە بۆ سەر ئەورووپا و ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە تەنیا بیانوویەکە بۆ ئەوەی ئەورووپییەکان هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکراینا و خەرجییە سەربازییەکانیان زیاد بکەن.

ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەکاتێکدایە کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا بەردەوامن. پێشتریش لە مانگی ئابدا، جۆن راتکلیف، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) سەردانێکی کتوپڕی بۆ مۆسکۆ ئەنجامدابوو، کە تێیدا هۆشداریی دابووە رووسیا لە هەر هێرشێک بۆ سەر وڵاتانی ناتۆ.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە