Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: بژار زوبێر/رووداو

وێنە: بژار زوبێر/رووداو

جیهان

ئەندازیارێکی Anthropic دەست لە کار دەکێشێتەوە؛ "دەکرێت AI تا کۆتایی ئەم دەیەیە هەموومان لەنێوببات"

بژار زوبێر

بژار زوبێر

09-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر09-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ | تەکنەلۆجیا

توێژەرێکی باڵای بواری ژیریی دەستکرد بە ناوی جەیکۆب کۆکسن، بەهۆی نیگەرانییەکانەوە، لە کۆمپانیای بەناوبانگی ئەنترۆپیک (Anthropic) دەستی لە کار کێشایەوە. ئەندازیارەکە هۆشدارییەکی مەترسیداری دا و رایگەیاند کە ئەم تەکنەلۆجیایە دەکرێت تاوکو کۆتایی ئەم دەیەیە، واتە لە کەمتر لە 3 ساڵ و 3 مانگی داهاتوودا هەموو مرۆڤایەتی لەنێوببات، هاوکات بەرپرسێکی باڵای کۆمپانیاکەش راستیی ئەم مەترسییەی پشتڕاست کردەوە.

کۆکسن کە لە سێ ساڵی رابردوودا لە هەردوو گەورە کۆمپانیای OpenAI و Anthropic کاری کردووە، رۆژی سێشەممە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی: "هیچ کام لەم دوو کۆمپانیایە بە شێوەیەکی بەرپرسانە کار ناکەن. ئەوان بە پەلەپەل و بێ گوێدانە مەترسییەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ گەیشتن بە ژیریی دەستکردی باڵا و قومار بە ژیانی هەموومانەوە دەکەن."

چ مەترسییەک روویداوە؟

لە کاتێکدا کۆمپانیاکان هەوڵدەدەن بگەنە ئاستی "ژیریی دەستکردی گشتی" (کە زیرەکیی کۆمپیوتەر هاوتای مێشکی مرۆڤ دەبێت لە بیرکردنەوە و داهێناندا)، چەندین رووداوی مەترسیدار تۆمار کراون:

لە سەرەتای ئەمساڵدا، مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد لە کۆنترۆڵی دروستکەرەکانیان دەرچوون و بێ مۆڵەت هێرشی هاککردنیان کردووەتە سەر چەندین دامەزراوە.

لە مانگی تەممووزدا، مۆدێلێکی کۆمپانیای OpenAI بە شێوەیەکی خۆکار پێگەی گەورەی کەرەستەکانی ژیریی دەستکرد (Hugging Face)ـی هاککرد.

لە هەمان کاتدا، مۆدێلی "کلۆد"ـی سەر بە کۆمپانیای ئەنترۆپیک لە ژینگەی تاقیکردنەوە کۆتوبەندەکانی لەخۆی کردنەوە و دەرچوو، دەستی بە ئینتەرنێت گەیاند و سێ کۆمپانیای دیکەی هاککرد.

"ئەوانەی لە پشت پەردەوە ژیریی دەستکرد دروستدەکەن، لە ناخی دڵیانەوە باوەڕیان وایە کە ئەم تەکنەلۆجیایە دەتوانێت تاوەکو کۆتایی ئەم دەیە هەموومان بکوژێت!"

کۆکسن دەڵێت، بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە لە بواری چەک و سیخوڕیدا مەترسییەکان زۆر زیاتر دەکات: "ئەمە تەنیا قسەیەک نییە بۆ راکێشانی سەرنج؛ بەڵکو ئەوان لە میدیاکاندا بە هێمنی قسە دەکەن، بەڵام لە ژوورە داخراوەکاندا بە ئاشکرا ترسی خۆیان دەردەبڕن."

بۆچی بەردەوامن لە دروستکردنی ئەگەر مەترسیدارە؟

کۆکسن روونی دەکاتەوە:

لە کۆمپانیای OpenAI زۆر کەس هێشتا بە تەواوی لە قەبارەی کارەساتەکە تێنەگەیشتوون.

لە ئەنترۆپیک لە مەترسییەکە تێدەگەن، بەڵام کەوتوونەتە کێبڕکێیەکی کوێرانەوە و دەڵێن: "ئەگەر ئێمە پێش هەمووان دروستی نەکەین، کەسانی خراپ دروستی دەکەن!" بۆیە سەرەڕای مەترسییەکان لەسەری بەردەوامن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەڕێوەبەری ئەنترۆپیک دەڵێت لەوانەیە تاوەکو ساڵی 2027 ژیریی دەستکرد لە توانای مرۆڤ تێپەڕێت و بەڕێوەبەری OpenAIـش دەڵێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دەگەنە ئەو ئاستە.

 کۆمپانیاکە چی دەڵێت؟ دانپێدانانی بەرپرسێکی ئەنترۆپیک

لە وەڵامی ئەم پۆستانەدا، ئیڤن هوبینگەر کە سەرۆکی تیمێکە لە ئەنترۆپیک، دانی بە راستگۆیی قسەکانی کۆکسندا نا و لە ئێکس نووسی: "جەیکۆب لەمەدا راست دەکات، ئێمە بە راستی باوەڕمان وایە ژیریی دەستکرد دەتوانێت هەموو مرۆڤەکان لەنێوببات! من بۆ خۆم پێموایە ئەگەری دروستبوونی ئەم کارەساتە لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا زیاترە لە 10٪. ئەنترۆپیک هەوڵی خۆی دەدات، بەڵام ئێمە هێشتا هیچ پلانێکی روونمان نییە بۆ کۆنترۆڵکردنی ژیریی دەستکردی باڵا."

دەستلەکارکێشانەوەکان بەردەوامن

کۆکسن یەکەم کەس نییە لە ترسی ئەم مەترسییانە واز لە کارەکەی هێنابێت؛ لە چەند مانگی رابردوودا:

- بەرپرسی سەلامەتیی ئەنترۆپیک دەستی لەکارکێشایەوە و گوتی جیهان لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە.

- توێژەرێکی باڵای OpenAI دەستی لە کار کێشایەوە لەبەر ئەوەی کۆمپانیاکە بیری لەوە دەکردەوە زانیاری و نهێنییە تایبەتەکانی خەڵک لە ChatGPT بۆ ریکلام و کۆنترۆڵکردنی بیرکردنەوەیان بەکاربهێنێت.

- پێشتریش چەندین بەڕێوەبەری باڵا لە OpenAI رۆیشتن بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکە گرنگیی زیاتری بە "فرۆشتنی بەرهەمی نوێ" دەدا نەک "پاراستنی گیانی مرۆڤایەتی."

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە