Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکی محەممەد سەعدەدین

وێنەیەکی محەممەد سەعدەدین

جیهان

باڵیۆزخانەى عێراق لە چین: خوێندکارە هەڵەبجەییەکە لە رووباردا خنکاوە

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

تەرمی مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە و خوێندکاری دکتۆرا لە یەکێک لە رووبارەکانی شاری چینگداو لە چین دۆزرایەوە؛ باڵیۆزخانەی عێراق لە پەکین رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بەردەوامن.

باڵیۆزخانەی عێراق لە پەکین رۆژی چوارشەممە 9ی ئەیلوولی 2026 لە وەڵامی پرسیارەکانی مەهدی فەرەج، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەیجینگ رایگەیاند، لەلایەن دەسەڵاتدارانی چینی لە شاری چینگداو ئاگادار کراونەتەوە لە گیانلەدەستدانی خوێندکارێکی دکتۆرا بەناوی (محەممەد سەعدەدین هادی).

بەگوێرەی باڵیۆزخانەکە، تەرمی محەممەد سەعدەدین، کە مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە بووە، رۆژی سێشەممە 8ی ئەیلوولی 2026 کاژێر 05:56ی بەیانی لە رووبارێکی شاری چینگداو دۆزراوەتەوە. پۆلیسی چین لە راپۆرتە سەرەتاییەکانیدا هۆکاری مردنەکەی بۆ "خنکان" گەڕاندووەتەوە، بەڵام باڵیۆزخانەکە چاوەڕێی راپۆرتی کۆتایی پزیشکی دادی دەکات بۆ دڵنیابوونەوەی تەواو لە چۆنیەتیی رووداوەکە و تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان.

محەممەد سەعدەدین هادی، خوێندکاری دکتۆرا بووە لە زانکۆی ئۆشن لە هەرێمی شاندۆنگی چین. زانکۆکە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، هەواڵی گیانلەدەستدانی محەممەدی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، پۆلیس سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتاییە تاوەکو رادەستی لایەنی عێراقی بکەن.

باڵیۆزخانەی عێراق لە پەکین رایگەیاندووە، تیمی باڵیۆزخانەکە لە هاوئاهەنگی بەردەوامدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی چین بۆ بەدواداچوونی وردی لێکۆڵینەوەکان.

محەممەد سەعدەدین یەکێک بووە لەو خوێندکارە کوردانەی بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا لەو وڵاتە نیشتەجێ بووە. زانکۆی هەڵەبجە و هاوکارانی مامۆستا محەممەد نیگەرانیی قووڵی خۆیان بۆ ئەم رووداوە کۆستئامێزە دەربڕیوە و چاوەڕوانی گەڕانەوەی تەرمەکەی دەکەن بۆ هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە