Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سارەی هاوژینی

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سارەی هاوژینی

جیهان

لەسەر 7ی ئۆکتۆبەر داوای یاسایی لەسەر هاوژینی نەتەنیاهوو تۆمار دەکرێت

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

سەرکردەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیلی رایگەیاند، داوایەکی یاسایی لەسەر هاوژینی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تۆمار کردووە، دوای ئەوەی ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەو سیاسەتڤانە زانیاریی پێشوەختەی لەسەر هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری 2023ی حەماس هەبووە.

داواکە بە تۆمەتی ناوزڕاندن و هاندانی تووندوتیژییە، لە کاتێکیشدایە کە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل چڕبوونەتەوە. 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 14ی راستڕۆی ئیسرائیلی لە کۆتاییەکانی مانگی ئاب دا، سارە نەتانیاهوو، هێرشی تووندی کردە سەر یائیر گۆلان، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەرکانی سوپا کە سەرۆکایەتیی پارتی دیموکراتەکان سەر بە چەپی میانڕۆی ئیسرائیل دەکات.

سارە نەتەنیاهوو ئاماژەی بەوە کرد، گۆلان ئاگاداری پلانەکانی حەماس بووە بۆ هێرشکردنە سەر باشووری ئیسرائیل و بانگەشەی ئەوەی کرد، گۆلان لە بەیانیی ئەو رۆژەدا ئامادەی هێرشەکە بوو، "لە کاتێکدا کەسانی دیکە، بە سەرۆکوەزیرانیشەوە، هیچیان نەدەزانی."

لێدوانەکانی سارە نەتەنیاهوو شەپۆلێک لە وەڵامدانەوەی لێکەوتەوە و بەشێکی ئیسرائیلییەکان بڕیاریاندا ستایشی گۆلان بکەن بۆ کاردانەوەکەی لە 7ی ئۆکتۆبەردا، کاتێک خۆبەخشانە چوو بۆ هاوکاری لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە بە بەکارهێنانی چەکی کەسیی خۆی.

رۆژی پێنجشەممە، گۆلان رایگەیاند، داوایەکی یاسایی بە تۆمەتی ناوزڕاندن و هاندانی تووندوتیژی تۆمار کردووە.

بەپێی دەقی داوا یاساییەکە: "ئەم تیۆرییانەی پیلانگێڕیی خۆبەخۆ دروست نەبوون، بەڵکو لە مێشکی بەدخوازی ئەو کەسانەوە هاتوون کە هەوڵدەدەن خۆیان لە بەرپرسیارێتیی ئەم کارەساتە ترسناکە بپەڕێننەوە."

بەپێی هەمان بەڵگەنامە، گۆلان داوای قەرەبووی 2.5 ملیۆن شیکڵ (822 هەزار دۆلار) دەکات، هاوکات داوا لە سارە نەتانیاهوو دەکات کە لێدوانەکەی پاشگەز بێتەوە.

یادی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلدایە، بەو پێیەی نەتەنیاهووش رووبەڕووی تۆمەتی هەبوونی زانیاریی پێشوەختە بووەتەوە.

راپۆرتێکی ئەم هەفتەیەی میدیای ئیسرائیل تۆمەتی ئەوە دەداتە پاڵ سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان کە پێش هێرشەکە لەلایەن ئیماراتەوە ئاگادارکراونەتەوە لەبارەی پلانێکی حەماس بۆ هێرش. بەڵام سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەو راپۆرتەی رەتکردووەتەوە. 

رۆژی 7ی ئۆکتۆبەر حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و دواتر ئەویش بە بۆردوومان و ئۆپەراسیۆنی زەوینی وەڵام درایەوە. تشرینی یەکەمی رابردووش، هەردوولا ئاگربەستیان واژۆکرد بەڵام هێشتا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامن. 

بەپێی ئامارێکی ئاژانسی فرانس پرێس کە پشتی بە ئامارە فەرمییەکانی ئیسرائیل بەستووە، بەهۆی هێرشەکە هەزار و 221 ئیسرائیلی کوژران. چەکدارەکان 251 بارمتەیان بەرەو غەززە برد، کە 44یان لەوێ مردن. 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی غەززە کە لەژێر دەسەڵاتی حەماسدایە و نەتەوە یەکگرتووەکان ئامارەکانی بە باوەڕپێکراو دەزانێت، هێرشە ئاسمانی و زەوینییە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل وەک وەڵامدانەوەیەک، زۆربەی ناوچەکانی غەززەی کردووەتە کەلاوە و بووەتە هۆی کوژرانی 73,670 کەس.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە