Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فرۆکەکەی تیۆدۆر هۆیس تایبەت بە ئەگێلا مێرکڵ، راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا

فرۆکەکەی تیۆدۆر هۆیس تایبەت بە ئەگێلا مێرکڵ، راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا

جیهان

فڕۆکە تایبەتەکەی ئەنگێلا مێرکڵ بۆ فرۆشتن

هێمن عەساف

هێمن عەساف

10-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف10-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای "ژێتکرافت"ی ئەمریکی بۆ بازرگانیکردن بە فڕۆکە، فڕۆکەی پێشووی حکومەتی ئەڵمانیای بە ناوی (تیۆدۆر هۆیس) نمایشکردووە بۆ فرۆشتن. ئەم فڕۆکەیە ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا بەکاریدەهێنا.


فڕۆکەکە نرخی 12 ملیۆن یۆرۆی لەسەر دانراوە و تاوەکو ئێستاش تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەیەکی حکومیی پاراستووە، هێڵێکی رەش و سوور و زەرد بە درێژایی پەیکەری دەرەوەی درێژ دەبێتەوە، کە رەنگەکانی ئاڵای ئەڵمانیان، بەڵام نووسینی (کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ) لەسەری لابراوە. هەرکەس فڕۆکەکە بکڕێت، بە تەواوی رەنگی سپی دەکرێتەوە.

کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، ئەو نرخەی دانراوە کۆتایی نییە و دەکرێت مامەڵەی لەسەر بکرێت. هەروەها دەتوانرێت لە خاوەنی پێشووی، کە کۆمپانیای CSDSـی ئەمریکییە بۆ بەڕێوەبردنی سەروەت و سامان، بە کرێ بگیرێت.

کۆمپانیاکە دەستپێشخەرییەکی دیکەشی هەیە، کە دەتوانرێت فڕۆکەکە لەبری کڕینی، بە کرێ بگیرێت، ئەویش مانگانە بە بڕی 200 هەزار دۆلار، کە گرێبەستێکی کرێی سادەیە. واتە تیمی فڕۆکەوانی لەگەڵدا نییە و تێچووی تیمەکە بۆ هەر گەشتێک زیاد دەکرێت، جگە لە پێدانی 75 هەزار دۆلاری مانگانە وەک یەدەگی چاککردنەوە.

لە مانگی ئەیلوولی 2023، حکومەتی ئەڵمانیا فڕۆکەی (تیۆدۆر هۆیس)ـی فرۆشت و بووەوە موڵکی کۆمپانیای CSDSـی ئەمریکی، کە لە ساڵی 2024 بە بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ بە دۆخی پێشوویەوە خستییە فرۆشتنەوە. بەڵام ئەوکاتە مەرج بوو کە پشکنینی خولی بۆ فڕۆکەکە بکرێت کە هەر 12 ساڵ جارێکە.

بژاردەی دووەم فرۆشتنی فڕۆکەکە بوو بە بڕی 12 ملیۆن دۆلار دوای پشکنین و بۆیاخکردنەوەی. کۆمپانیای CSDS رایگەیاندووە بەهای راستەقینەی فڕۆکەکە 20 ملیۆن دۆلارە.

فڕۆکەیەکی سەرۆکایەتی بە تایبەتمەندیی بەرز

فڕۆکەی (تیۆدۆر هۆیس) لە جۆری ئێرباس A340-300ـە، لە ساڵی 2000 دروستکراوە و 50,710 کاژێر فڕین و 8,768 نیشتنەوەی تۆمارکردووە.

فڕۆکەکە جێگەی 145 سەرنشینی تێدا دەبێتەوە، 24ـیان لە بەشی بزنس کڵاس و 94 سەرنشین لە بەشی ئاسایی. هەروەها باڵێکی تایبەت بە بەرپرسانی باڵا (executive wing) لە بەشی پێشەوەی فڕۆکەکەدا هەیە. ئەم باڵە تایبەتە دیزاینێکی سەرنجڕاکێشی هەیە، کە حەوت کورسی لەخۆدەگرێت، جگە لە ژوورێکی کۆبوونەوە کە جێگەی 12 کەسی تێدا دەبێتەوە. هەروەها سەنتەرێکی پەیوەندییەکان و هۆڵێک کە جێگەی هەشت کەسی تێدا دەبێتەوە.

فڕۆکەکە نەک تەنیا لە رووی تایبەتمەندییەوە، بەڵکو لە رووی جوانیشەوە ناوازەیە و بە پانێڵی داری گرانبەها رازێندراوەتەوە. لەنێویاندا تابلۆیەکی نەخشێنراو بە هێڵی ئاسمانیی شاری بەرلین، کورسیی چەرمی سپی گرانبەها، کە هەندێکیان دەبن بە قەرەوێڵە. جگە لە بوونی گەرماوێکی تەواو بە دووشەوە، شاشەی گەورە و سەنتەری پەیوەندییەکانیشی هەیە. ئەمەش بەگوێرەی رۆژنامەی "دی ڤێڵت"ـی ئەڵمانی.

فڕۆکەکە بۆ دابینکردنی بەرزترین ئاستی ئاسوودەیی لە کاتی گەشتە دوور و درێژەکاندا بەبێ وەستان دیزاین کراوە. مەودای فڕینی فڕۆکەکە دەگاتە زیاتر لە 13 هەزار کیلۆمەتر. لە ساڵی 2011، گۆڕینی فڕۆکەکە بۆ فڕۆکەیەکی کەسایەتییە گرنگەکان (VIP) تەواو بوو.

بۆ چەندین ساڵ، فڕۆکەی ئێرباس A340-300 یەکێک بووە لە فڕۆکە پێشەنگەکانی باڵی گواستنەوەی ئاسمانی بۆ کەسایەتییە گرنگەکانی هێزی ئاسمانیی ئەڵمانیا. ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا، فڕۆکەی "تیۆدۆر هۆیس"ـی بۆ گەشتەکانی دەرەوەی وڵات بەکارهێناوە. جگە لە وەزیرەکان، کەسایەتییە باڵا سەردانکەرەکان و سەرۆکی ئەڵمانیاش لە بۆنە تایبەتەکاندا بەکاریانهێناوە.

کێشە تەکنیکییەکانی پێشوو زیانیان بە ناوبانگی فڕۆکەکانی A340 گەیاند

بە درێژایی ساڵانی رابردوو، کەشتیگەلی فڕۆکەکانی A340 بە شێوەیەکی بەردەوام بە کێشە تەکنیکییەکانەوە گرێدرابوون. هەواڵی پەککەوتنی دووبارەی فڕۆکەکانی گواستنەوەی کەسایەتییە گرنگەکانی هێزی ئاسمانیی ئەڵمانیا چەندین جار بوونە مانشێتی رۆژنامەکان، کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ناوبانگیان هەبوو.

وەک جێگرەوەیەک، هێزە چەکدارەکانی ئەڵمانیا سێ فڕۆکەی نوێیان لە جۆری ئێرباس A350 کڕی و فڕۆکەکانی A340 لە خزمەت دەرکران.


بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە