Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بنکەی ئاسمانیی (موەفەق سەڵتی) لە ئوردن

بنکەی ئاسمانیی (موەفەق سەڵتی) لە ئوردن

جیهان

بەرپرسێکی ئەمریکی: لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەکەمان لە ئوردن چەند فڕۆکەیەک زیانیان بەرکەوتووە

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ 


بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رۆژی چوارشەممەی رابردووی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی (موەفەق سەڵتی) لە ئوردن، ژمارەیەک فڕۆکەی سەربازیی ئەمریکی زیانیان بەرکەوتووە؛ ئەوەش پێچەوانەی لێدوانەکەی رۆژی پێنجشەممەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە کە پێداگریی لەسەر ئەوە کردبوو هیچ زیانێک بەر بنکەکە نەکەوتووە.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە بە مەرجی ئاشکرانەکردنی ناوی قسەی کردووە، لەو هێرشەدا باڵێکی فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری (A-10 Thunderbolt II) بە تەواوی پەڕیوە و تێکشکاوە، هەروەها نزیکەی هەشت فڕۆکەی جەنگیی دیکە لە جۆری (ئێف 15) بە سووکی زیانیان بەرکەوتووە و دوای چاککردنەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ خزمەت.

ئەم هێرشەی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکەی هاوپەیمانان لە ئوردن دوای ئەوە هات کە رۆژی سێشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2026، هێزەکانی ئەمریکا پێنج کەشتیی نەوتهەڵگری خاوی ئێرانیان تێکشکاند، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر کەشتییەکی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکا لە سەرەتای هەفتەی رابردوو. 

مەترسیی تەواوبوونی مووشەکەکانی پاتریۆت

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێزەکانی وڵاتەکەی لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەدا ناچار بوون نزیکەی 30 مووشەکی سیستەمی بەرگریی پاتریۆت بتەقێنن. ئەم دۆخەش نیگەرانییە گەورەکانی واشنتنی لەبارەی کەمبوونەوەی کۆگەی مووشەکەکانی بەرگریی ئاسمانی چڕتر کردووەتەوە.

لە کاتێکدا ژمارەی دروستی مووشەکە بەرگرییەکانی ئەمریکا بە نهێنی دەهێڵدرێتەوە، بەڵام ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی خەمڵاندوویەتی کە لە نێوان مانگەکانی شوبات تاوەکو تەممووز، ئەمریکا نزیکەی 65%ـی مووشەکەکانی بەرگریی پاتریۆتی بەکارهێناوە، بە جۆرێک کەمتر لە 850 مووشەکی لە کۆگەکاندا ماوەتەوە، لە کاتێکدا پێش دەستپێکردنی شەڕی ئێران ژمارەیان 2330 مووشەک بووە.

زیانە سەربازییەکانی ئەمریکا

ئەم زیانە نوێیانە لە کاتێکدان کە لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان واشنتن و تاران لە مانگی شوباتەوە، لانیکەم 18 سەربازی ئەمریکی کوژراون و زیاتر لە 800 سەربازی دیکەش بریندار بوون. هەروەها بەگوێرەی راپۆرتێکی دەستەی توێژینەوەی کۆنگرێس کە لە مانگی ئایاردا بڵاوکراوەتەوە، 42 فڕۆکە و درۆنی سەربازیی ئەمریکی لەم جەنگەدا تێکشکاون یاخود زیانیان بەرکەوتووە.

هەنگ کاو، سەرپەرشتیاری وەزارەتی هێزی دەریایی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی (ئێپۆک تایمز) ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران "زیانێکی وێرانکەری لە بەحرێن دروستکردووە"، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو بۆردوومانە چڕانەی تاران کردوویەتییە سەر بارەگای فەرماندەیی کەشتیگەلی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا کە لە بەحرێن جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە