Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

سەرۆکوەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ کۆدەبنەوە؛ بەشێکی کەم لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە

دیار کوردە

دیار کوردە

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دیار کوردە
دیار کوردە11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا لە نیویۆرک کۆببنەوە، هاوکات ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی دێت و بەشی زۆری هێزەکانی ئەمریکا دەکشێنەوە، بەڵام پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوام دەبن.

بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول، ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی بێت و بەشی زۆری هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکشێنەوە. پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە دوای کشانەوەکە، پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەمریکا و عێراق چۆن دەبن.

ئاندرو تابلەر، لێکۆڵەری باڵا لە پەیمانگەی واشنتن، پێی وایە پەیوەندییەکی دووقۆڵی لەنێوان ئەمریکا و عێراقدا دەبینرێت، بەڵام دەپرسێت، "ئەمە چ کاریگەرییەکی لەسەر داعش و رێگری لە گەڕانەوەیان دەبێت؟" هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە "دەبێت لە بیرمان بێت کورد لە باکووری عێراق و باکووری سووریا لەگەڵ ئێمە شەڕی داعشیان کرد، بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەمریکا دەتوانێت لەگەڵ کورد بەردەوام بێت."

رێککەوتنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سەردەمی ئیدارەی بایدن کرا، بەڵام بە گوتەی شرۆڤەکاران، سیاسەتی جێبەجێکراو زیاتر لەگەڵ دیدگای دۆناڵد ترەمپ یەکدەگرێتەوە کە سەرنجی لەسەر چەککردنی گرووپە چەکدارەکان و کەمکردنەوەی هەژموونی ئێرانە. هەر بۆیە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.

د. محەممەد ساڵح، لێکۆڵەری باڵا لە پەیمانگەی لێکۆڵینەوە لە سیاسەتی دەرەوە، دەڵێت، "ئیدارەی ئەمریکا دەیەوێت ئامادەیی سەربازیی خۆی لە ناوچەکە، بەتایبەتی لە عێراق و سووریا، کەم بکاتەوە." بەڵام دووپاتی دەکاتەوە کە "ئەمە بە مانای کۆتاییهاتنی پەیوەندییە سەربازی و ئەمنییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا نایەت."

لەگەڵ کشانەوەی بەشی زۆری هێزەکانیشدا، بڕیارە ژمارەیەک لە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە بەغدا و کۆنسوڵخانەکەیان لە هەولێر بمێننەوە، هاوشێوەی رێککەوتنی ساڵی 2011.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە