Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەری 2001

دیمەنێکی هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەری 2001

جیهان

چۆن چوار فڕۆکە مێژووی ئەمریکایان گۆڕی؟

هەکار عەلی

هەکار عەلی

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

 25 ساڵ لەمەوبەر و لە گەورەترین هێرشی "تیرۆریستیدا"، 19 چەکداری رێکخراوی قاعیدە لەڕێی رفاندنی 4 فڕۆکەی نەفەرهەڵگرەوە، هەردوو باڵەخانەی سەنتەری بازرگانیی جیهانییان لە نیویۆرک کردە ئامانج و بینای پێنتاگۆنیان لە واشنتن پێکا؛ هێرشێک کە بووە هۆی کوژرانی 2,977 کەس لە هاووڵاتییانی 90 وڵات و گۆڕانی نەخشەی سیاسی، ئەمنی و سەربازیی ئەمریکا.


کاژێر 7:59 بۆ 8:46؛ لێدانی تاوەری یەکەم

لە کاژێر 7:59ـی بەیانی، فڕۆکەیەکی گەشتیاریی کۆمپانیای (ئەمێریکان ئێرلاین) بە گەشتی ژمارە 11 لە فڕۆکەخانەی بۆستن بەرەو لۆس ئەنجلۆس فڕی. لەناو فڕۆکەکەدا 76 سەرنشین و 11 کارمەند هەبوون، لەگەڵ 5 ئەندامی رێکخراوی قاعیدە کە خۆیان وەکو سەرنشینی ئاسایی ناساندبوو.

دوای ماوەیەکی کەم، چەکدارەکان کۆنترۆڵی فڕۆکەکەیان گرتە دەست. لە کاژێر 8:46ـی بەیانی فڕۆکەکە بە خێراییەکی زۆر خۆی بە باڵەخانەی باکووری سەنتەری بازرگانیی جیهانی لە نیویۆرکدا کێشا. ئاگرێکی گەورە بەرزبووەوە، سەتان کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکەش گیریانخوارد.

لێدانی تاوەری دووەم و باڵەخانەی پنتاگۆن

تەنیا 17 خولەک دواتر و لە کاژێر 9:03ـی بەیانی، فڕۆکەی دووەم کە لە هەمان فڕۆکەخانەی بۆستنەوە فڕیبوو، لەلایەن 5 رفێنەری دیکەوە ئاراستەکەی گۆڕدرا و خۆی بە باڵەخانەی باشووری سەنتەری بازرگانیی جیهانیدا کێشا. دیمەنی دووکەڵ و ئاگری هەردوو باڵەخانەکە بە پەخشی راستەوخۆ لە تەواوی جیهاندا بینرا.

لە هەمان کاتدا لە فڕۆکەخانەی داڵاس لە نزیک واشنتن، فڕۆکەیەکی دیکە بەرەو لۆس ئەنجلۆس فڕی. 5 چەکدار کۆنترۆڵی ئەم فڕۆکەیەیان کرد و لە کاژێر 9:37ـی بەیانی خۆیان بە بینای پێنتاگۆن، بارەگای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا کێشا. بەشێکی گەورەی باڵەخانەکە وێران بوو، 125 کەسی ناو باڵەخانەکە لەگەڵ 64 سەرنشین و دەستەی فڕۆکەوانییەکە گیانیان لەدەستدا.

ململانێ لە فڕۆکەی چوارەم و کەوتنەخوارەوە لە شانکسڤیل

چوارەم فڕۆکە لە نیوجێرسییەوە بەرەو سانفرانسیسکۆ فڕی و 4 کەس کۆنترۆڵیان کرد. سەرنشین و کارمەندانی فڕۆکەکە لە هێرشەکانی نیویۆرک و واشنتن ئاگادارکرابوونەوە، هەر بۆیە بڕیاریاندا لە ئاسماندا رووبەڕووی ئەندامەکانی قاعیدە ببنەوە.

لە کاژێر 10:03ـی بەیانی، دوای ململانێیەکی تووند لەنێو ژووری فڕۆکەواندا، فڕۆکەکە لە کێڵگەیەک لە نزیک شاری شانکسڤیل لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کەوتە خوارەوە. سەرجەم سەرنشینەکان (40کەس) و کارمەندانی نێو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا، بەڵام بەرگریی ئەوان رێگری لەوە کرد فڕۆکەکە لە ئامانجە سەرەکییەکەی بدات کە پێدەچوو باڵەخانەی کاپیتۆڵ یان کۆشکی سپی بووبێت.

ئاماری کوژراوان و گۆڕانی جیهان

لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 2,977 کەس گیانیان لەدەستدا. لەنێویاندا 343 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و دەیان پۆلیس هەبوون کە بۆ رزگارکردنی خەڵک چووبوونە نێو باڵەخانەکان، هەروەها هاووڵاتییانی 90 وڵاتی جیاواز لەنێو کوژراواندا بوون. ئەم هێرشانە بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی ئوسامە بن لادن، سەرۆکی رێکخراوی قاعیدە کران.

دوای ئەم رووداوە، جیهان بە تەواوی گۆڕا. ئەمریکا ستراتیژیی جەنگی دژی تیرۆری راگەیاند، هێرشی کردە سەر ئەفغانستان و دەسەڵاتی تاڵیبانی رووخاند، دواتریش لە ساڵی 2003 دەسەڵاتی سەدام حوسێنی لە عێراق رووخاند. بەهۆی ئەم زنجیرە رووداوانەوە، ژیان و چارەنووسی دەیان ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا بە تەواوی گۆڕا.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە