Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

کۆتایی ئەم مانگە دادگەی پاریس بڕیار لە چارەنووسی 14 قاچاخچییەکەی نۆکەندی ئینگلیز دەدات

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

لە دۆسیەی یەکێک لە تراژیدیترین رووداوەکانی خنکانی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز، دادگەی تاوانەکانی پاریس 14 قاچاخچی بە تۆمەتی کوشتنی بێ مەبەست و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دادگایی دەکات. برای یەکێک لە قوربانییەکان کە ئامادەی دانیشتنی دادگەییەکە بووە دەڵێت، کۆتایی ئەم مانگە دادگە دۆسیەکە یەکلایی دەکاتەوە.

رۆژی هەینی، 11ی ئەیلوولی 2026، زانا مەمەند محەممەد، سەرۆکی رێکخراوی (مەرد) بۆ قوربانییانی تاوانە رێکخراوەکان و برای یەکێک لە قوربانییەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە نۆ کەس بووین لە هەرێمی کوردستانەوە چووین بۆ فەرەنسا بۆ ئامادەبوون لە دادگەییەکە و چوار کەسمان لە نێو دادگە گوتەمان لێوەرگیرا."

زانا مەمەند گوتی: "دادگە سێ هەفتە کاتی دیاریکردووە بۆ دادگەییکردنی تۆمەتبارانی دۆسیەکە. سێ لە تۆمەتبارەکان کوردن و تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جیاوازیان ئاراستە کراوە."

بە گوتەی زانا مەمەند، رۆژی 30ی ئەیلوول دوایین رۆژی دادگەییکردنەکە دەبێت.

زانا مەمەند ئاماژەی بەوەش کرد: "دۆسیەیەکی دیکە کە ئێستا لە لێکۆڵینەوەدایە، تایبەتە بە کەمتەرخەمی پیاوانی دەوڵەت لە رزگارکردنی کۆچبەرەکان و بەکارهێنانی وشەی نەشیاو و رەگەزپەرستانە لەبری بەهاناوەچوون."

هاوکات مستەفا ئەمین، باوکی یەکێک لە بێسەروشوێنبووانی رووداوەکە، بە رووداوی گوت: "سەرەتا لە هەرێمی کوردستان سکاڵامان تۆمارکرد، دواتریش لە فەرەنسا و لە رێگەی رێکخراوەکانەوە لە بەریتانیا سکاڵامان کرد. خۆم دوو جار چوومەتە ئەوێ، هەموو بەڵگەنامە و گوتە و زانیارییەکانمان پێشکێشی نووسینگەی پارێزەرەکانمان کرد لە فەرەنسا، تاوەکو رادەستی دادگەی بکەن."

باوکی ئەو قوربانییە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان هەوڵێکی زۆریان داوە لە بەریتانیاش دۆسیەکە بجووڵێنن و گوتی: "حکومەتی بەریتانیا بە هیچ شێوەیەک نەدەهاتە ژێرباری ئەوەی کە رووداوێکی لەو شێوەیە لە ئاوەکانی سنووری وڵاتەکەیاندا روویداوە، بەڵام بەهۆی گوشاری رێکخراوەکان و میدیاکان ناچار بوو دان بەوەدا بنێت، چونکە ئێمە لە رێگەی ناونیشانی ورد (لۆکەیشن) و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانەوە سەلماندمان کە رووداوەکە لەنێو ئاوی ئەواندا روویداوە."

رۆژی 8ـی ئەیلوولی 2026، دادگاییکردنی تۆمەتبارەکان لە پاریس دەستیپێکرد، کە زۆربەیان هاووڵاتیی ئەفغانستانین. ئەم دۆسیەیە پەیوەندی بە کارەساتی شەوی 23 لەسەر 24ـی تشرینی دووەمی 2021ـەوە هەیە، کاتێک بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز نقوم بوو و بووەهۆی خنکان و بێسەروشوێنبوونی لانیکەم 32 کۆچبەر.

بەپێی زانیارییەکانی دادگەی پاریس، زۆربەی ئەو كەسانەی لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستدا هاونیشتمانی خەڵكی باشووری كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان بوون، لەگەڵ ژمارەیەک کۆچبەری دیکەی خەڵکی ئەفغانستان، میسر، ئەسیوبیا و ڤێتنام. لەو کارەساتەدا تەنیا دوو کەس (هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان و یەکێکی سۆماڵی) رزگارکران. ژمارەیەک لە خێزانی قوربانییەکان کە لە هەرێمی کوردستانەوە رۆیشتبوون، لە هۆڵی دادگاکەدا ئامادە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە