Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەسێک لە زیندان. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

کەسێک لە زیندان. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

جیهان

بەهۆی شەپۆلی گەرماوە 23 زیندانی لە تونس گیانیان لەدەستدا

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

12-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد12-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی شەپۆلێکی تووندی گەرما و خراپیی رەوشی زیندانەکان، لانیکەم 23 زیندانی لە تونس گیانیان لەدەستداوە. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن لەوەی قەرەباڵخیی زۆر، نەبوونی ئاو و هەواگۆڕکێی گونجاو گیانی هەزاران بەندکراوی لەو وڵاتە خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە.

حکومەتی تونس تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمیی لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ئەم هاوینە لە زیندانەکاندا بڵاونەکردووەتەوە، بەرپرسانی وڵاتەکەش دەڵێن، ناتوانرێت هیچ گیانلەدەستدانێک بە گەرماوە ببەسترێتەوە، تاوەکو لەلایەن پزیشکی دادوەرییەوە پشتڕاست نەکرێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا باسم تریفی، سەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی تونس رایگەیاند، رێکخراوەکەیان گیانلەدەستدانی 23 کەسی بە پشتبەستن بە زانیاریی پزیشکان، پارێزەران و کەسوکاری زیندانییەکان بەهۆی گەرماوە لەنێو زیندانەکاندا تۆمار کردووە. لەنێو ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە، سەرمایەداری ناسراو ئەزهەر ستا، گەنجێکی خوێندکاری تەمەن 24 ساڵ و بازرگانێکی لوبنانی هەن.

باسم تریفی ئاماژەی بەوە کرد، رەوشی زیندانەکان لە بارودۆخی ئاساییشدا زۆر خراپە، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ سەرووی 45 پلەی سیلیزی و قەرەباڵخیی زۆری ژوورەکان، دۆخەکە راستەوخۆ بووەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی بەندکراوان. هاوکات لەم هەفتانەی دواییدا تونس بەدەست بڕانی بەردەوامی کارەبا و کەمیی ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێنێت.

رێکخراوی جیهانیی دژ بە ئەشکەنجە لە راگەیێندراوێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆی لە خراپتربوونی رەوشی دەستبەسەرکردن و زیادبوونی گیانلەدەستدان لە زیندانەکانی تونس دەربڕی و داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆی کرد.

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی تونس باسی لەوەش کردووە، لە مانگی تشرینی دووەمی 2025ـەوە دەسەڵاتداران رێگرییان لێکردوون سەردانی زیندانەکان بکەن بۆ بەدواداچوونی رەوشی مافی مرۆڤ. لە بەرامبەردا، ئیدارەی زیندانەکانی تونس رەتیدەکاتەوە کەمتەرخەمی کرابێت و رایدەگەیێنێت، هەموو بەندکراوان بەپێی یاسا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن و رێکاری پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی گەرما گیراوەتەبەر.

مەترسی لەسەر ژیانی سەرکردە سیاسییەکان و رۆژنامەڤانان

لە دوای هەنگاوەکانی قەیس سەعید، سەرۆککۆماری تونس لە 2021 بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی دەسەڵاتەکان، دەیان سەرکردەی سیاسی، رۆژنامەڤان و چالاکوان دەستگیر کراون و ئێستا لە هەمان ئەو زیندانانەدان کە بە دەست قەرەباڵخی و گەرمای توندەوە دەناڵێنن:

راشد غەنووشی (85 ساڵ): سەرۆکی بزووتنەوەی نەهزە کە پارێزەرەکانی لە مانگی تەمووزدا باری تەندروستییان بە "مەترسیدار" ناوبرد دوای ئەوەی لەنێو زینداندا لەهۆش خۆی چوو بەهۆی ماندووبوون و گەرمای توندەوە.

ئەحمەد نەجیب شابی (82 ساڵ): سیاسەتمەدار و چالاکوانی دێرین، کە کچەکەی هەیفا شابی هۆشداری دا لەوەی چاوەڕێ ناکات باوکی و مامە زیندانیکراوەکەی (عیسام شابی) لەنێو بەندیخانەدا گیان لەدەستبدەن.

محەممەد یوسفی: رۆژنامەڤانی لێکۆڵەر کە هەفتەی رابردوو پێش بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی رادیۆیی لەسەر کێشەی بێئاوی دەستگیر کرا؛ دواتر بەهۆی هەوکردنی رێخۆڵەکوێرەوە نەشتەرگەریی بۆ کرا لە کاتێکدا بە گوتەی سەندیکای رۆژنامەڤانانی تونس، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا لە تاوی ئازار هاواری دەکرد.

زیاد ئەلهانی: رۆژنامەڤانی رەخنەگر، کە ئارام ئەلهانی کچی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە: "هەموو جارێک کە سەردانی باوکم دەکەم، دەترسم پێم بڵێن گیانی لەدەستداوە؛ هەموو جارێک لە زیندان دێمە دەرەوە، بە خۆم دەڵێم لەوانەیە ئەمە کۆتا جار بێت بیبینم."

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوا لە حکومەتی تونس دەکەن دەستبەجێ رێگە بە تیمە سەربەخۆکان بدات سەردانی زیندانەکان بکەن و رێکاری بەپەلە بگرنەبەر بۆ پاراستنی ژیانی زیندانییەکان پێش ئەوەی قەیرانەکە کارەساتی گەورەتری لێبکەوێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە