Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

هەڵبژاردنی سوێد: راستڕۆ و چەپەکان ململانێی پێشەنگی دەکەن

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

13-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد13-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی گشتی سوێد، بەرەی چەپ، بە جیاوازییەکی کەم پێش بەرەی راستڕۆی سوێد کەوتوون و بوونەتە براوەی هەڵبژاردنەکە. پارتی پارتی سۆسیال دیموکرات، زیاتر لە 27٪ی دەنگەکان و 99 کورسی پەرلەمانی بە دەستهێناوە. هەرچی پارتی دیموکراتەکانی سوێدە، بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو دەنگەکانی کەمی کردووە و 17.7٪ی دەنگەکان و 63 کورسی بە دەستهێناوە.

بەپێی ئەم ئەنجامە بەراییانە، لە ئەنجامی جیاکردنەوەی 5 ملیۆن و 500 هەزار دەنگ، رێژەی دەنگی پارتەکان بەم شێوەیەی لێهاتووە:

پارتی سۆسیال دیموکرات: 27.9٪ (بەراورد بە ساڵی 2022، 2.2٪ کەمی کردووە)

پارتی مۆدێرات - پارێزگاران: 19.8٪ (0.7٪ زیادی کردووە)

پارتی دیموکراتەکانی سوێد: 17.7٪ (2.8٪ کەمی کردووە)

پارتی چەپ: 8.1٪ (1.4٪ زیادی کردووە)

پارتی نێوەڕاست: 7.1٪ (0.5٪ زیادی کردووە)

پارتی کریستیان دیموکرات: 6.2٪ (0.9٪ زیادی کردووە)

پارتی سەوز: 6.1٪ (1٪ زیادی کردووە)

پارتی لیبراڵەکان: 5.4٪ (0.8٪ زیادی کردووە)

پارتەکانی دیکە: 1.6٪

هەر بەپێی ئەنجامە بەراییەکان 349 کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە دابەش بوون:

پارتی سۆشیال دیموکرات: 99 کورسی 
پارتی دیموکراتەکانی سوێد: 63 کورسی
پارتی مۆدێرات: 70 کورسی
پارتی چەپ: 29 کورسی
پارتی نێوەڕاست: 25 کورسی 
پارتی سەوز: 22 کورسی
پارتی کریستیان دیموکرات: 22 کورسی
پارتی لیبراڵ: 19 کورسی

بەپێی سیستمی سیاسیی سوێد و هاوپەیمانێتییەکانی ئەم هەڵبژاردنە، پارتەکان بەسەر دوو بەرەی سەرەکی (راستڕۆ و چەپڕۆ)ـدا دابەش بوون.

یەکەم: بەرەی راستڕۆ (دەسەڵاتدارانی ئێستا)
ئەم بەرەیە لە چوار پارت پێکدێت. سێ پارتیان کابینەی حکومەتی ئێستایان پێکهێناوە، پارتی چوارەمیش لە دەرەوەی کابینەکە پشتگیرییان دەکات بۆ ئەوەی زۆرینەی پەرلەمان مسۆگەر بکەن:

پارتی مۆدێرات: پارتی سەرۆکوەزیرانی ئێستایە (ئولف کریستەرسۆن) و سەرکردایەتیی حکومەتی راستڕۆ دەکات.

پارتی کریستیان دیموکرات: پارتێکی راستڕۆی پارێزگارە و لە کابینەی حکومەتی ئێستا بەشدارە.

پارتی لیبراڵەکان: پارتێکی راستڕۆی میانڕۆیە و لە کابینەی حکومەتی ئێستا بەشدارە.

پارتی دیموکراتەکانی سوێد: پارتێکی راستڕۆی تووندڕۆیە. لەناو کابینەی وەزاریی ئێستادا نین، بەڵام لە پەرلەمانەوە پشتگیریی حکومەتەکەی کریستەرسۆن دەکەن.

دووەم: بەرەی چەپڕۆ (ئۆپۆزیسیۆنی ئێستا)
ئەم بەرەیە لە چوار پارت پێکدێت بە سەرۆکایەتیی ماگدالینا ئەندەرسۆن، کە دەیانەوێت حکومەتی نوێ پێکبهێنن:

پارتی سۆسیال دیموکرات: گەورەترین پارتی سوێدە و سەرکردایەتیی بەرەی چەپ دەکات (پێشتر فەرمانڕەوای سوێد بوون).

پارتی چەپ: پارتێکی چەپڕۆی سۆسیالیستە و بەشێکی سەرەکییە لەم بەرەیە.

پارتی سەوز: پارتێکی چەپڕۆیە و کارنامەکەی زیاتر لەسەر پاراستنی ژینگە و کەشوهەوایە.

پارتی نێوەڕاست: هەرچەندە لە رووی ئایدۆلۆژییەوە پارتێکی میانڕۆیە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا چووەتە پاڵ بەرەی چەپ بۆ رێگریکردن لە بەهێزبوونی راستڕۆ تووندڕەوەکان

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە