Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی قسەکردنی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن پێش ئەوەی سواری فڕۆکەی سەرۆکایەتی (Air Force One) بێت بە مەبەستی بەجێهێشتنی فڕۆکەخانەی شانۆن لە رۆژئاوای ئایرلاند لە 13ـی ئەیلوولی 2026، ئەمەش دوای بەشداریکردنی لە کۆتا رۆژی پاڵەوانێتیی گۆڵفی کراوەی ئایرلاند لە ناوچەی دۆنبێگ لەو وڵاتە. (فۆتۆ: برێندان سمیالۆڤسکی / فرانس پرێس)

جیهان

ترەمپ هێرش دەکاتە سەر رەخنەگرانی ژیریی دەستکرد: "باسی هەندێ شت دەکەن کە هەرگیز روونادەن"

بژار زوبێر

بژار زوبێر

13-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر13-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە هێرشی کردە سەر ئەو رەخنەگرانەی هۆشداری لەبارەی مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد دەدەن و داوای خاوکردنەوەی پەرەپێدانی ئەم تەکنەلۆجیایە دەکەن، هاوکات ئەوانەی بە هێزی "نەرێنی" ناوبردن. 

سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ ئایرلاند بە رۆژنامەڤانانی گوت: "پێموایە زۆر هێزی نەرێنی هەن کە ئەم بابەتە دەورووژێنن، لە کاتێکدا نەدەبوو بیورووژێنن؛ ئەوان باسی شتانێک دەکەن کە هەرگیز روونادەن."

ئەم لێدوانەی ترەمپ چەند رۆژێک دوای ئەوە دێت کە جەیکۆب کۆکسن، توێژەری بواری ژیریی دەستکرد، بڕیاریدا دەست لە کارەکەی بکێشێتەوە و هەردوو کۆمپانیای OpenAI و Anthropic تۆمەتبار کرد بەوەی لە کێبڕکێی گەشەپێدانی مۆدێلە پێشکەوتووەکاندا "قومار بە ژیانی ئێمەوە دەکەن."

کۆکسن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیبووی: "ئەو کەسانەی ژیریی دەستکرد دروستدەکەن، لە ناخی دڵیانەوە باوەڕیان وایە کە ئەم تەکنەلۆجیایە دەتوانێت تاوەکو کۆتایی ئەم دەیەیە هەموومان لەنێوببات."

ئەم هۆشدارییە وایکرد کە داریۆ ئامۆدێی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەنترۆپیک رۆژی شەممە داوا لە کۆمپانیاکان بکات خێرایی پەرەپێدانی ئەم بوارە خاو بکەنەوە، لە کاتێکدا نیگەرانییەکان لەبارەی مەترسییەکانی ژیریی دەستکردی باڵا روویان لە زیادبوونە.

هاوکات سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری OpenAI و ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای xAI، هەر زوو هاوڕایی خۆیان لەگەڵ هەڵسەنگاندنەکەی ئامۆدێی دەربڕی، لە کاتێکدا گوشارەکان بۆ چاودێریکردنی باشتر بەسەر ئەم کەرتەدا زیاتر دەبن.

ئاڵتمان هەروەها لە چاوپێکەوتنێکدا کە رۆژی شەممە بڵاوکرایەوە، ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی نیگەرانییەکان لەبارەی سەلامەتی، کۆمپانیاکەی لەمساڵدا پشکەکانی ناخاتە بازاڕی داراییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە