Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئیلۆن مەسک. وێنە: رۆیتەرز

ئیلۆن مەسک. وێنە: رۆیتەرز

جیهان

مەسک: مەترسیی ژیریی گشتیی دەستکرد لە چەکی ئەتۆمی گەورەترە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

13-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر13-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ 

ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی جارێکی دیکە هۆشداریی لەبارەی مەترسییە گەورەکانی پەرەپێدانی "ژیریی گشتیی دەستکرد" (AGI) دووپاتکردەوە و هۆشدارییەکەی ساڵی 2023ـی خۆی وەبیرهێنایەوە، بەوەی کە مەترسیی ئەم تەکنەلۆجیایە زۆر لە مەترسیی چەکی ئەتۆمی زیاترە.

مەسک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بە دووبارە بڵاوکردنەوەی وەڵامێکی خۆی لە نیسانی 2023، نووسیویەتی: "ماوەیەکی زۆرە لەبارەی ژیریی دەستکرد هۆشداری دەدەم." مەسک لە پۆستە سەرەتاییەکەیدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە لە ژیانیدا شایەتحاڵی گەشەکردنی چەندین جۆری تەکنەلۆجیا بووە، بەڵام هیچ تەکنەلۆجیایەکی دیکەی نەبینیوە کە ئاستی مەترسییەکەی لەگەڵ ئەمەدا بەراورد بکرێت.

بەپێی هەڵسەنگاندنی مەسک، ژیریی گشتیی دەستکرد(AGI) "مەترسییەکی زۆر زیاتری لە چەکی ئەتۆمی هەیە." مەسک هەروەها باسی لەوە کردووە، تەنانەت کەسە زۆر ژیرەکانیش بۆیان قورسە وێنای ژیرییەک بکەن کە بە شێوەیەکی بەرچاو لە ژیریی مرۆڤ زیاتر و باڵاتر بێت.

گەڕانەوەی مەسک بۆ ئەم لێدوانەی سێ ساڵ لەمەوبەری، بە رێککەوت نییە، بەڵکو هاوکاتە لەگەڵ مشتومڕێکی نوێ لەسەر سەلامەتی و خێرایی پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد. داریۆ ئامۆدێی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەنترۆپیک لەم دواییانەدا داوای لە کۆمپانیاکانی ئەم بوارە کرد کە خێرایی پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد خاو بکەنەوە، تاوەکو سیستمەکانی سەلامەتی و کۆنترۆڵکردن بتوانن لەگەڵ تواناکانی ئەم تەکنەلۆجیایەدا هەنگاو بنێن. لەنێو مەترسییە چاوەڕوانکراوەکانیشدا، ئامۆدێی ئاماژەی بە لەدەستدانی کۆنترۆڵ بەسەر سیستمەکانی ژیریی دەستکرد، هێرشی ئەلیکترۆنی، تیرۆری بایۆلۆجی و لێکەوتە ئابوورییە قووڵەکان کرد.

هەروەها جەیکۆب کۆکسن، توێژەری بواری ژیریی دەستکرد، لەم دواییانەدا بەهۆی ناڕازیبوونی لە فراوانبوونی خێرای تواناکانی ژیریی دەستکرد و ترسی لەدەستدەرچوونی کۆنترۆڵ، کۆمپانیاکەی جێهێشت. لەم چوارچێوەیەدا، ئیلۆن مەسک و سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI، بە ئاشکرا پشتگیریی خۆیان بۆ بیرۆکەی بەهێزکردنی هەڵسەنگاندنی سەربەخۆ بۆ مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد دەربڕیوە.

دووبارە باسکردنەوەی ئەم بابەتە لەلایەن مەسکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پێشانی دەدات کە خاوەنی کۆمپانیای xAI لە گرنگی و هەستیاریی ئەم پرسە تێدەگات.

مەسک لە ساڵی 2023دا لە وەڵامی تالولا رایلیدا ئەو پۆستەی کردبوو؛ کاتێک رایلی داوای دیالۆگێکی فراوانی گشتیی لەسەر مەترسییەکانی ژیریی گشتیی دەستکرد دەکرد و ئاماژەی بە وتارێکی ماکس تێگمارک، پرۆفیسۆری پەیمانگەی تەکنەلۆجیی ماساچوسێتس (MIT) لە گۆڤاری تایم کردبوو. لەو وتارەدا، تێگمارک هەڵوێستی کۆمەڵگەی بەرامبەر بە مەترسییەکانی ژیریی دەستکردی باڵا بە فیلمی Don't Look Up بەراورد کردبوو، کە تێیدا مرۆڤایەتی گوێ بە هۆشدارییەکانی روودانی کارەساتێکی جیهانی نادات.

بەم شێوەیە، پۆستە کورتەکەی مەسک دەتوانرێت وەک هۆشدارییەکی نوێ تەماشا بکرێت؛ بەوەی کە نابێت بە هیچ جۆرێک چاوپۆشی لە مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد بکرێت، بەتایبەت کاتێک مەترسییەکەی "لە چەکی ئەتۆمی گەورەترە."

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە