Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی قسەکردنی بۆ راگەیاندن پێش ئەوەی سواری فڕۆکەی سەرۆکایەتی (Air Force One) بێت بە مەبەستی بەجێهێشتنی فڕۆکەخانەی شانۆن لە رۆژئاوای ئایرلاند لە 13ـی ئەیلوولی 2026. (فۆتۆ: برێندان سمیالۆڤسکی/ فرانس پرێس)

جیهان

ترەمپ: دەبێت زیلینسکی دەست لە هێرشکردنە سەر پاڵاوگەکانی نەوتی رووسیا هەڵبگرێت

بژار زوبێر

بژار زوبێر

13-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر13-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، دەبێت ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەست لە هێرشکردنە سەر پاڵاوگەکانی سووتەمەنیی دیزڵ لە رووسیا هەڵبگرێت، چونکە ئەم هێرشانە دەبنە هۆی دروستبوونی کەمیی سووتەمەنی لە جیهاندا و "زیان بە وڵاتانی دیکە دەگەیەنن."

ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەڤانان لە سەردانەکەیدا بۆ ئایرلاند گوتی: "پێویستە زیلینسکی یەک شت بکات، ئەویش ئەوەیە دەست لە هێرشکردنە سەر [پاڵاوگەکانی] سووتەمەنیی دیزڵ لە رووسیا هەڵبگرێت."

ترەمپ داوای لە زیلینسکی کرد کە "ئامانجی دیکە" بۆ هێرشەکانی دیاری بکات نەک سووتەمەنیی دیزڵ، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی کەمبوونەوەی ئەو سووتەمەنییە لە بازاڕەکاندا. گوتیشی: "ئەم دۆخە بەهۆی [ململانێی] رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە رووینەداوە، بەڵکو بەهۆی ئەو شتەوە روودەدات کە لە نێوان رووسیا و ئۆکراینادا دەگوزەرێت."

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی چڕکردنەوەی هێرشەکانی ئۆکراینا لە مانگەکانی رابردوودا بۆ سەر ئەم جۆرە پێگانە، لەگەڵ زیلینسکی قسەی کردووە.

ترەمپ دەشڵێت: "زۆر ئامانجی دیکە هەن؛ سووتەمەنیی دیزڵ نەکەنە ئامانج چونکە زیانبەخشە. ئەمە زیان بە جیهان دەگەیەنێت. نامانەوێت لە دامەزراوەکانی دیزڵ بدات."

لە چەند مانگی رابردوودا، ئۆکراینا چەندین پاڵاوگەی نەوتی رووسیای کردووەتە ئامانج کە سەتان کیلۆمەتر لە سنوورەکانی نێوانیانەوە دوورن، لە بەرامبەردا مۆسکۆش هێرشە دوورمەوداکانی خۆی چڕتر کردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی سڤیل. 

ئێستا کیێڤ بە ژمارەیەکی پێوانەیی لە درۆن هێرش دەکاتە سەر رووسیا، لە کاتێکدا مۆسکۆ هێرشە مووشەکییەکانی بە جۆرێک فراوان کردووە کە لە سەرەتای  جەنگەوە بەم شێوەیە نەبووە. 
رۆژی یەکشەممە، درۆنێکی رووسیا شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگری پێکا کە لە کیێڤەوە بەرەو وارشۆ دەڕۆیشت، بێ ئەوەی هیچ بریندارێکی لێبکەوێتەوە؛ هاوکات زیلینسکی باسی لەوە کرد کە چەندین ناوچە لە رۆژئاوای وڵاتەکەی کەوتوونەتە بەر شاڵاوی هێرشەکان.

ئەم هێرشانە چەند رۆژێک دوای سەردانی ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر، نێردەکانی ئەمریکا بۆ مۆسکۆ و کیێڤ دێن، کە بە مەبەستی بووژاندنەوەی ئەو دانوستاندنانە بوو کە واشنتن سەرپەرشتییان دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە خوێناویترین ململانێ لە ئەورووپای دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە.

هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییە نوێیەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی تێچووی سووتەمەنی و هەڵاوسان لە ئەمریکا.

ئەم بارودۆخەش پێشبینییەکانی لەبارەی ئەگەری بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە زیاتر کردووە، ئەوەش لە کاتێکدا دەنگدەرانی ئەمریکا خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی کۆنگرێس لە مانگی تشرینی دووەمدا ئامادە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە