Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەلیس ڤایدێڵ، سەرۆکی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا

ئەلیس ڤایدێڵ، سەرۆکی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا

جیهان

سەرۆکی پارتی "جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا" داوا لە ئۆکراینی و سووریاییەکان دەکات بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان

بژار زوبێر

بژار زوبێر

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی راستڕۆی تووندڕەوی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا داوا لە ئۆکراینی و سووریاییەکانی وڵاتەکەی کرد ئەڵمانیا جێبێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

ئەلیس ڤایدێل، سەرۆکی پارتی راستڕۆی تووندڕەوی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا  لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی AUF1ی نەمسایی کە رۆژی یەکشەممە بڵاوکرایەوە، رەخنەی لە بارگرانیی دارایی هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ پەنابەرانی ئۆکراینی لە ئەڵمانیا گرت و گوتی: "زیاتر لە یەک ملیۆن ئۆکراینی لە ئەڵمانیا هاوکاریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن. لە راستیدا ئەمە جێگەی باوەڕپێکردن نییە و لە رووی داراییەوە چیدیکە بەرگەی ئەمە ناگیرێ."

ڤایدێل گوتیشی: "پێویستە ئەم ئۆکراینییانە بگەڕێنەوە، بەتایبەت ئەو گەنجە ئۆکراینییانەی لە تەمەنی سەربازیدان - ئێمە باس لە ژمارەیەکی شەش خانەیی دەکەین - پێویستە ئەو گەنجانە بە رێزەوە بگەڕێنەوە."

سەرۆکی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا داوای لەو سووریاییانەش کرد کە نیشتەجێی ئەڵمانیان بگەڕێنەوە سووریا و گوتی: "بۆ ئەو هاووڵاتییە سوورییانەی هاتوونەتە لای ئێمە، هەر کاتێک هۆکاری هەڵاتن لە وڵاتی بنەڕەتییان نەما، دەبێت بگەڕێنەوە."

ڤایدێل باسی لەوە کرد کە مافی مانەوە مافێکی کاتییە و کاتێک هۆکارەکانی نەمان، دەبێت خەڵک بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان، نەوەک ئەوەی وڵاتینامەی ئەڵمانییان پێبدرێ.

سەرۆکی پارتە راستڕۆ تووندڕۆکە جەختی لەوە کردەوە، لەژێر سایەی حکومەتێکدا کە پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا سەرکردایەتی بکات، چاوەڕوان دەکرێ هاووڵاتییانی سووریا بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان لەبری ئەوەی بۆ هەمیشە لە ئەڵمانیا بمێننەوە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر حکومەتیان بکەوێتە دەست، پێداچوونەوە بە پێدانی وڵاتینامە بە هاووڵاتییانی سووریادا دەکەن بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا مەرجەکان بە تەواوی جێبەجێ کراون یان نا، چونکە وەک باسی کرد، پارتەکەیان "گومانی زۆری" لەبارەی بەشێک لە کەیسەکان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە