Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

جیهان

ترەمپ لەبارەی ژیریی دەستکردەوە: پیلانگێڕییەکی نەخۆش لە ئارادایە و تەنیا چین لێی سوودمەند دەبێت

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی تووندی لەوە دەگرێت کە بە "پیلانگێڕییەکی نەخۆش" دژی ژیریی دەستکرد ناوی برد، هەروەها هەموو داواکارییەکی بۆ دانانی رێکار و سنووردارکردنی ئەو تەکنەلۆجیایەی رەتکردەوە.


رۆژی دووشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2026، ترەمپ لە تۆڕی (تروس سۆشیال) نووسی، پێویستە ئەمریکا لە بواری ژیریی دەستکرددا بە پێشەنگی بمێنێتەوە تاوەکو بەسەر چیندا سەربکەوێت کە رکابەرە سەرەکییەکەیەتی. هاوکات هێرشی کردە سەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەنترۆپیک، ئەوەش دوای ئەوەی داوای خاوکردنەوەی پەرەپێدانی ئەو تەکنەلۆجیایەی کردبوو.

ترەمپ دەڵێ، "تاکە کۆنترۆڵ یان بەربەست کە ژیریی دەستکرد پێویستی پێیەتی، سەرۆکێکی بەهێز و ژیرە، ئەمریکاش ئەوەی بە تەواوی هەیە."

سەرۆکی ئەمریکا لە هەفتەی رابردووەوە چەندینجار هۆشداریی سەرکردەکانی کەرتی تەکنەلۆجیای لەبارەی مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد رەتکردووەتەوە و دەڵێت، سەپاندنی رێکاری حکومی لەلایەن ئەمریکاوە دەرفەت بە بەیژینگی رکابەری دەدات پێش بکەوێت.

ترەمپ لە پۆستەکەیدا هەروەها نووسیویەتی، "پیلانگێڕییەکی نەخۆش لە دژی ژیریی دەستکرد و سەنتەرەکانی داتا لە ئارادایە، تاکە لایەنێکیش کە بەمە دڵخۆشە، چینە."

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەرکەسێک لە کێبڕکێی ژیریی دەستکرددا بباتەوە، هەموو شتێک دەباتەوە! ئێمە لە پێش چین و هەمووانین و بەردەوام دەبین لە پێشەنگبوون. پیلانگێڕان، خیانەتکاران و دزەپێکەرانی زانیاری، وریا بن."

ترەمپ هێرشی کردە سەر داریۆ ئامۆدێی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەنترۆپیک، کە رۆژی شەممە داوای لە کۆمپانیاکان کردبوو خێرایی پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد کەم بکەنەوە؛ داواکارییەک کە لەلایەن سام ئاڵتمان بەڕێوەبەری ئۆپن ئەی ئای و ئیلۆن مەسکیشەوە پشتیوانیی لێکرا.

ترەمپ لەوبارەیەوە نووسیویەتی، "ئیدارەی ترەمپ رێگری لە کەسانی بواری ژیریی دەستکرد کردووە کاری خراپ بکەن، وەک داریۆ کە ئێستا خۆی وەک فریشتەیەکی بێتاوان پێشان دەدات."
سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ ئێرلەندا چەندین جار پرسیاری لەبارەی هەڕەشەکانی ژیریی دەستکرد لێکرا، بەڵام داواکارییەکانی بۆ دانانی یاسا و رێسا رەتکردەوە.

رۆژی یەکشەممە لەناو فڕۆکەی سەرۆکایەتی (ئێر فۆرس وەن)، ترەمپ بە رۆژنامەڤانانی گوت، هەفتەی رابردوو راستەوخۆ لە کەسایەتییە باڵاکانی کەرتی تەکنەلۆجیاوە گوێی لە نیگەرانییەکان بووە.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا بە کەم سەیری مەترسییەکان دەکات، ترەمپ لە وەڵامدا گوتی، "نەخێر، بە کەم سەیری ناکەین، بەڵام دەزانن کە سوودەکانی زۆر زۆر لە زیانەکانی زیاتر دەبن."

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە