Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جەیسن رووشهۆف، فەرماندەی باڵی 56ـەمی جەنگی لە هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، بۆ ئەنجامدانی دواین گەشتی فڕینی خۆی لە 14ـی حوزەیران لە بنکەی ئاسمانیی لووک لە ویلایەتی ئەریزۆنا، سواری فڕۆکەیەکی جەنگیی F-35A لایتنینگ دوو دەبێت. (وێنە: هێزی ئاسمانیی ئەمریکا)

جیهان

پێنتاگۆن: جەنگی ئێران کۆگاکانی تەقەمەنی تووشی کورتهێنان کردووە

ژیلوان زیاد

ژیلوان زیاد

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلوان زیاد
ژیلوان زیاد15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

پشکنەری گشتیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە یەکەمین راپۆرتی فەرمیی خۆیدا بۆ کۆنگرێس رایگەیاند، بەهۆی جەنگی ئێرانەوە کۆگاکانی چەک و تەقەمەنیی ئەمریکا تووشی کورتهێنانی ستراتیژی بوونەتەوە و کەرتی پیشەسازیی سەربازی ناتوانێت بە خێرایی قەرەبوویان بکاتەوە.

بەپێی راپۆرتەکە، تێچووی ئۆپەراسیۆنی (تووڕەیی داستانئاسا) لە نێوان 28ـی شوبات تاوەکو 30ـی حوزەیران، بە 33.4 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە، کە تەنیا 22.3 ملیار دۆلاری تێچووی ئەو تەقەمەنییانە بووە کە لە هێرشەکاندا بەکارهێندراون.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: "خەرجکردنی بێوێنەی تەقەمەنی لەم ئۆپەراسیۆنەدا بووەتە هۆی دروستبوونی کورتهێنانی ستراتیژی لە کۆگاکاندا، هاوکات کەموکوڕی و تەنگژەی گەورەی لە بنکەی پیشەسازیی سەربازی بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکان ئاشکرا کردووە."

زیانەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا

راپۆرتەکەی پێنتاگۆن زیانە ماددی و فڕۆکەوانییەکانی سوپای ئەمریکای لە کاتی جەنگەکەدا ئاشکرا کردووە، کە بەمشێوەیەن:

تێکشکاندنی 4 فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف-15.

زیانگەیشتن بە 1 فڕۆکەی پێشکەوتووی جۆری ئێف-35.

زیانگەیشتن بە 7 فڕۆکەی سووتەمەنیپێدەری جۆری کەی سی-135.

تێکشکاندنی نزیکەی 30 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی جۆری ئێم کیو-9 ریپەر.

ئەم زانیارییانەی پێنتاگۆن لەکاتێکدان کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام کەمبوونەوەی چەک رەتدەکاتەوە و رایگەیاندووە وڵاتەکەی بڕێکی "نزیک لە بێسنوور" تەقەمەنی هەیە. ترەمپ لە تۆڕی (ترووس سۆشیاڵ) رایگەیاند، ئێستا ئەمریکا "لە هەر کاتێکی دیکەی مێژوو، چەکی ناوازەتر بەرهەمدەهێنێت."

لە بەرامبەردا، میدیاکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە سوپای ئەمریکا نزیکەی 80%ـی کۆگاکانی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی ناسراو بە "تاد (THAAD)"ـی بەکارهێناوە. فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە 24 کاژێری یەکەمی جەنگەکەدا زیاتر لە 1,000 ئامانجی لەنێو ئێران بۆردوومان کرد، بەڵام دواتر لە درێژەی مانگەکاندا نەیتوانیوە هێرشی لەو شێوەیە گەورە دووبارە بکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە، هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران زیانی گەورەیان بە سەتان باڵەخانە و پێکهاتەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی (کوێت، بەحرێن، قەتەر، ئیمارات، سعودیە، عێراق، عومان و ئوردن) گەیاندووە.

پێنتاگۆن تێچووی زیانی ئەو بنکانەی نەخستووەتە نێو ئەم خەمڵاندنە داراییەوە، بەو پێیەی هێشتا یەکلانەبووەتەوە کە کام لەو بنکانە نۆژەندەکرێنەوە و کێ تێچووەکەیان لە ئەستۆ دەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە