Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی کاپیتۆڵی ئەمریکا لە واشنتن دی سی، دووشەممە 14ـی ئەیلوولی 2026. (وێنە: مەریەم زوهەیب/ ئەسۆشیەیتد پرێس)

باڵەخانەی کاپیتۆڵی ئەمریکا لە واشنتن دی سی، دووشەممە 14ـی ئەیلوولی 2026. (وێنە: مەریەم زوهەیب/ ئەسۆشیەیتد پرێس)

جیهان

کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژەیاسای سەپاندنی سزای نوێی بەسەر رووسیادا پەسند کرد

بژار زوبێر

بژار زوبێر

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە پاکێجێکی نوێ و بەرفراوانی سزاکانی بەسەر رووسیادا پەسند کرد، بە مەبەستی زیادکردنی گوشارەکان لەسەر مۆسکۆ بەهۆی بەردەوامیی جەنگ لە ئۆکراینا؛ هەروەها پڕۆژەیاساکە رەوانەی نووسینگەی دۆناڵد ترەمپ کرا تاوەکو بە واژۆکردنی بیخاتە باری جێبەجێکردنەوە.

ئەنجوومەنی نوێنەران بە دەنگی 262 ئەندام بەرامبەر 159 دەنگ پڕۆژەکەی پەسند کرد، کە ئەمە بە گەورەترین هەنگاوی یاسایی ئەمریکا دژی مۆسکۆ دادەنرێت لە دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی.

مانگی رابردووش ئەنجوومەنی پیران بە زۆرینەی 86 دەنگ بەرامبەر 11 دەنگ پەسندی کردبوو و ترەمپیش دووپاتی کردووەتەوە کە واژۆی لەسەر دەکات.

سزاکان چی لەخۆدەگرن؟

ئەم یاسا نوێیە چەند بوارێکی هەستیار دەکاتە ئامانج:

•کەرتەکانی وزە و سەربازی: سزای تووند دەخاتە سەر کەرتی نەوت، گاز و پیشەسازیی سەربازیی رووسیا.

•سەرکردەکانی رووسیا: ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی وڵاتەکە دەگرێتەوە.

•کەشتیگەلی سێبەر: سزادانی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی کە مۆسکۆ بە نهێنی بۆ فرۆشتنی نەوت و دەربازبوون لە سزاکانی رۆژئاوا بەکاریان دەهێنێت.

•باجی 100% لەسەر کڕیارانی نەوتی رووسیا: دەسەڵات دەداتە ترەمپ باجی گومرگی تاوەکو 100% بخاتە سەر ئەو وڵاتانەی هێشتا نەوت و گازی رووسیا دەکڕن (بەتایبەت چین و هیندستان)، تاوەکو مۆسکۆ لەو داهاتە بێبەش بکات کە شەڕەکەی پێ بەڕێوەدەبات.

•کۆمپانیا بیانییەکان و ئێران: سزاکان ئەو کۆمپانیا بیانییانەش دەگرێتەوە کە هاوکاریی سوپای رووسیا دەکەن، هاوکات سزاکانی پەیوەندیدار بە ئێرانیش فراوانتر دەکات.

هۆکاری پەسندکردنی سزاکان لەم کاتەدا چییە؟
پشتیوانانی ئەم پڕۆژەیە دەڵێن، دەبێت گوشاری ئابووریی زۆر قورستر بخرێتە سەر رووسیا، بەتایبەت لە کاتێکدا جەنگی ئۆکراینا پێدەنێتە پێنجەمین ساڵی خۆیەوە و هیچ ئاسۆیەکی ئاشتی دیار نییە.

خۆپێشاندەران و لایەنگرانی ئۆکراینا پێشوازییان لە بڕیارەکە کرد، بەتایبەت دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە هێرشێکی نوێی درۆنەکانی رووسیا بۆ سەر ئامرازەکانی گواستنەوەی خەڵکی سڤیل لە باشووری ئۆکراینا بووە هۆی کوژرانی پێنج کەس.

پێشتریش ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا داوای لە کۆنگرێسی ئەمریکا کردبوو ئەم سزایانە دەربکات، بۆ ئەوەی بە گوشاری زیاتر مۆسکۆ ناچار بکرێت بێتە سەر مێزی دانوستاندن.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە