Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەست بەرز دەکاتەوە لە کاتی دابەزینی لە فڕۆکەی جێگری سەرۆکایەتی (Air Force Two) لە جۆینت بەیز ئەندرووز لە ویلایەتی مێریلاند، 14ـی ئەیلوولی 2026. (وێنە: مارک شیفێلبین/ پوول / فرانس پرێس)

جیهان

ڤانس دەڵێت جەنگی ئێران لە چەند مانگی داهاتوودا دەچێتە قۆناخێکی تەواو نوێوە

بژار زوبێر

بژار زوبێر

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، جەنگی دژی ئێران لە چەند مانگی داهاتوودا دەچێتە نێو "قۆناخێکی زۆر جیاوازەوە"؛ هاوکات هێڵە گشتییەکانی قۆناخی دووەمی شەڕەکەی خستەڕوو.

ڤانس لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک پۆست لە نێو فڕۆکەی جێگری سەرۆکایەتی (Air Force Two) گوتی: "ناتوانین پێشبینیی داهاتوو بکەین، بەڵام پێموایە سەرۆک راستە کاتێک دەڵێت ئەم دۆخە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا دەچێتە نێو قۆناخێکی زۆر جیاوازەوە."

جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆناڵد ترەمپەوە گوتی: "ئەو هاوکات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە، بۆیە ئەو کەسەیە کە بڕیار دەدات... کەی ململانێکان دەستپێبکەن و کەی کۆتاییان بێت."

ڤانس لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "بە دڵنیاییەوە تێدەگەم کە جۆرێک لە کەمئارامی لەلایەن گەلی ئەمریکاوە هەیە، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەوەی ئێستا روودەدات ئەوەیە کە ئەمریکا بەشدار نییە لە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێشخەرانەی هێرشکردندا؛ ئێمە بە هیچ شێوەیەک لە دۆخێکی لەو جۆرەدا نین."

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوەی لە ئێستادا دەگوزەرێت ئەوەیە کە ئێرانییەکان جاروبار تەقە لە کەشتییە بازرگانییەکان دەکەن کە وەک دەڵێت: "زۆرجار بە سەرکەوتوویی ناپێکرێن."

ڤانس لەبارەی قۆناخەکانی شەڕەکەوە روونیکردەوە: "قۆناخی یەکەم بریتی بوو لە لەنێوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان، تێکشکاندنی سوپاکەیان و لەنێوبردنی توانای نمایشکردنی هێزیان."

ڤانس گوتیشی: "قۆناخی دووەمی ئەم جەنگە بریتییە لە دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەوان ناتوانن هێزی خۆیان بنیاتبنێنەوە، هاوکات لەگەڵ هەوڵدان بۆ پاراستنی زۆرترین ئاستی سەقامگیریی جیهانی لە دوای ئەم رووداوانە."

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە