Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

کۆنگرێس و کۆشکی سپی لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ حوسییەکان ناکۆکن

دیار کوردە

دیار کوردە

17-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
دیار کوردە
دیار کوردە17-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

کۆنگرێسی ئەمریکا و کۆشکی سپی، لەبارەی چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ حوسییەکانی یەمەن و هێرشەکانیان لە دەریای سوور ناکۆکن. لە کاتێکدا کۆنگرێس داوای هەڵوێستی تووند دەکات، ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت لە شەڕێکی فراوانتر لە ناوچەکە دووربکەوێتەوە.


هەڵوێستی کۆنگرێس لەبارەی حوسییەکان دابەشبووە؛ کۆمارییەکان پشتیوانی لە بڕیارەکانی کۆشکی سپی دەکەن و دیموکراتەکانیش دژی دەوەستنەوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی کۆنگرێسیش، جیاوازییەکان زیاتر بوون.

دیموکراتەکان پێیانوایە حوسییەکان هەڕەشەن و دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، بۆیە دەبێت ئەمریکا هەرچی لە توانایدایە بیکات بۆ بەرەنگاربوونەوەیان.

جۆن ئۆڵشێڤسکی، کۆنگرێسمانی دیموکرات دەڵێت: "پێموایە ئەوەی حوسییەکان دەیکەن تەنیا دەبێتە هۆی ئەوەی ئاسایشمان کەمتر بێت. ئەوان نرخی سووتەمەنی بەرز دەکەنەوە، بۆیە، وەک وڵاتێک دەبێت هەرچی لە دەستمان بێت بیکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی ئێستا دروستی دەکەن."

بەڵام هەموو دیموکراتەکان لەگەڵ گفتوگۆکردن نین لەگەڵ حوسییەکان. سکۆت پیتەر، کۆنگرێسمانی دیموکرات، دانوستاندن لەگەڵ حوسییەکان رەتدەکاتەوە و دەڵێت: "جێی داخە؛ دانوستاندن لەگەڵ تیرۆریستاندا کارێکی سەختە. پێموایە ئێران پارەدارکردنی بەشێکی زۆری ئەم هەوڵانەی لە ئەستۆ گرتووە."

کۆمارییەکان لەسەر پرسی حوسییەکان لە دیموکراتەکانەوە نزیکن و پێیانوایە حوسییەکان بە هاندانی ئێران هێرش دەکەن، بۆیە دەبێت ئەمریکا پشتیوانیی سعودیە بکات.

راندی فاین، کۆنگرێسمانی کۆماری دەڵێت، "پێموایە حکومەتی ئەمریکا بەرگری لە بەرژەوەندییەکانمان دەکات لە هەر شوێنێک هێرشیان بکرێتەسەر، و هیوای سەرکەوتن بۆ سعوودیە دەخوازم لە مامەڵەکردن لەگەڵ حوسییەکاندا. بڕوانن، ئەوان لەلایەن ئێرانەوە هێرشیان دەکرێتەسەر. حوسییەکان هەر ئێرانن."

بەپێچەوانەی کۆنگرێس، کۆشکی سپی لەم قۆناخەدا نایەوێت بەرەیەکی دیکەی شەڕ لە ناوچەکە بکاتەوە، بەتایبەت کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا نزیکبووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئیدارەی ترەمپ پێی باشترە پشتیوانیی سیاسی و هەواڵگریی سعوودیە بکات، بەڵام خۆی بەدووربگرێت لە شەڕی راستەوخۆ. هەر لەسەر ئەم بنچینەیە، لە رێگەی باڵیۆزخانەکەیان لە مەسقەت، لەگەڵ سەرکردەکانی حوسییەکان دانیشتوون و پێیان گوتوون، ئەگەر ئەوان گەرووی بابلمەندەب و دەریای سوور دانەخەن، ئەوا ئەمریکاش بەشداریی شەڕەکە ناکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە