Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

جیهان

ترەمپ: لە دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە پۆڵەندا پێشکەوتنی گەورە بەدەستهاتووە

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

18-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر18-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە "پێشکەوتنی گەورە" بەدەستهاتووە بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازیی سوپای وڵاتەکەی لە خاکی پۆڵەندا، ئەمەش دوای ئەوەی وارشۆ پشتڕاستیکردەوە کە لەگەڵ واشنتن لە گفتوگۆدایە بۆ جێگیرکردنی بنکەیەکی سەربازیی هەمیشەیی.

 

رۆژی پێنجشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2026، ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیاڵ) نووسی، "بەهۆی سەرکردایەتییە بوێرانەکەی هاوڕێم کارۆل ناڤرۆتسکی، سەرۆکی پۆڵەندا، پێشکەوتنی گەورە لە ئارادایە بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازیی سوپای ئەمریکا لە پۆڵەندا. ئەگەر ئەمە رووبدات، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا شوێنەکەی رادەگەیێندرێت و دەبێتە هەنگاوێکی مێژوویی بۆ هاوپەیمانێتییە مەزنەکەی نێوان ئەمریکا و پۆڵەندا."

 

کارۆل ناڤرۆتسکی، سەرۆکی پۆڵەندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پێشوازیی لە لێدوانەکەی ترەمپ کرد و گوتی، "ئێمە ئامادەین بەردەوامی بە هەوڵەکانمان بدەین بۆ بەهێزکردنی هاوئاهەنگییە بەرگرییەکانمان... دڵنیاییتان دەدەمێ کە حکومەتی پۆڵەندا هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ دابینکردنی باشترین شوێنی گونجاو بۆ ئەو بنکە سەربازییەی سوپای ئەمریکا."

پێداچوونەوە بە هێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا

ئەم راگەیێندراوەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ئیدارەکەی دەستی بە پێداچوونەوەیەکی فەرمی بە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی لە ئەورووپادا کردووە، ئەمەش نیگەرانیی لای بەشێک لە هاوپەیمانەکانی واشنتن دروستکردووە کە رەنگە ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە وڵاتانی ئەورووپادا کەم بکرێتەوە.

 

بەڵام پۆڵەندا، کە لە باڵی رۆژهەڵاتی پەیمانی ناتۆدا هاوسنوورە لەگەڵ ئۆکراینا و هەرێمی کالینینگرادی سەر بە رووسیا و ساڵانە نزیکەی 5٪ـی کۆی گشتیی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ کەرتی بەرگری تەرخان دەکات، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە تاوەکو بنکەی سەربازیی هەمیشەییی ئەمریکا لەسەر خاکەکەی دابمەزرێت.

 

پێشتریش لە مانگی ئابدا، پاڤێل زاڵێڤسکی، جێگری وەزیری بەرگریی پۆڵەندا رایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی قۆناخی سەرەتایی گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکا بۆ دامەزراندنی ئەو بنکە هەمیشەییە تەواو کردووە.

 

ئێستا نزیکەی 10 هەزار سەربازی ئەمریکی لە پۆڵەندا جێگیر کراون، بەڵام جێگیرکردنەکەیان بە شێوەی خولییە نەک بنکەی هەمیشەیی.

ناکۆکی لەگەڵ هاوپەیمانە ئەورووپییەکان

ئەم پێشهاتە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی واشنتن رەخنەی تووندی لە ژمارەیەک وڵاتی دیکەی ئەورووپا گرتووە بەهۆی ئەوەی لە کاتی جەنگ لەگەڵ ئێراندا رێگەیان نەداوە بنکەکانی ناتۆ لەسەر خاکی وڵاتەکانیان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بەکاربهێندرێت.

 

هاوکات پیت هێگسەس، وەزیری جەنگیی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کردووە ئەگەر وڵاتانی هاوپەیمان پابەندی بەڵێنەکانیان نەبن بۆ زیادکردنی خەرجییە سەربازییەکانیان بۆ 5٪ تاوەکو ساڵی 2035 بەپێی رێککەوتنی لووتکەی لاهای، ئەوا واشنتن بەشدارییە داراییەکانی لە بودجەی هاوپەیمانیی ناتۆدا کەم دەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە