Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەوڵدان بۆ دەرهێنانی تەرمی قوربانیانی تەقینەوەیەک لە پاکستان

هەوڵدان بۆ دەرهێنانی تەرمی قوربانیانی تەقینەوەیەک لە پاکستان

جیهان

تەقینەوەیەک لە پاکستان روویدا و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

18-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد18-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

لە کاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی، تەقینەوەیەکی بەهێز لە مزگەوتێکی نزیک کۆمەڵگەی پۆلیس لە قەزای کۆهات سەر بە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لە باکووری رۆژئاوای پاکستان روویدا و بەهۆیەوە لانیکەم 17 کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.


بەگوێرەی بەرپرسانی ئەمنیی ناوچەکە، تەقینەوەکە بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراوە و پێشتر خۆی کێشاوە بە دەروازەی کۆمەڵگەی پۆلیسی کۆن دا لە قەزای کۆهات.

تاهیر عەلی شا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کۆهات پشتڕاستی کردەوە، تەرمی 15 کەس گەیێندراوەتە نەخۆشخانەکەیان، جگە لە دەیان بریندار. پۆلیسی پارێزگای خەیبەر پەختونخوا رایگەیاند، لەنێو کوژراواندا 11 سڤیل و 4 پۆلیس هەن. پۆلیس ئاماژەی بەوەش کرد، چەکدارێکی هێرشبەریش لە دوای تەقینەوەکە کوژراوە.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، هەژمارەکانی سەر بە گرووپی چەکداریی (ئیتیحادی موجاهیدینی پاکستان) بەرپرسیارێتیی خۆیان لە ئەنجامدانی راگەیاندووە. لە بەرامبەردا، دەسەڵاتدارانی پۆلیسی ناوچەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێشتا سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگە و شیکاریی پاشماوەی تەقینەوەکەن بۆ ئەوەی هۆکاری سەرەکی و چۆنیەتیی ئەنجامدانی هێرشەکە بە تەواوی روون بکەنەوە.

پارێزگای (خەیبەر پەختونخوا) کە هاوسنوورە لەگەڵ ئەفغانستان، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بووەتە یەکێک لە مەترسیدارترین ناوچەکانی پاکستان بەهۆی چڕبوونەوەی هێرشی گرووپە چەکدارەکان.

لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە کابوول لە ئابی 2021 و دواتریش کۆتاییهاتنی ئاگربەستی نێوان حکومەتی ئیسلامئاباد و گرووپی (تەحریکی تاڵیبانی پاکستان)  لە کۆتاییەکانی 2022، هێرشە چەکدارییەکان لەم ناوچەیەدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادبوون.

بابەتی پەیوەندیدار

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا
جیهان30-09-2026

لووتکەی تەکنەلۆژیا لە کۆشکی سپی؛ ترەمپ ناوی ژیریی دەستکرد دەگۆڕێت و رێککەوتنی (خۆڕێکخستن) واژۆ کرا

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra
جیهان30-09-2026

کۆمپانیای OpenAI مۆدێلی GPT-6.1 Sol رادەگەیێنێت دوای هەڵوەشاندنەوەی GPT-6.1 Astra

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ
جیهان30-09-2026

راپۆرتێک: گومانی رفاندنی فڕۆکەیەک بە 150 سەرنشینی ئیسرائیلییەوە دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە